دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری بەڕێزی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل شاوێسی، بانگخواز و کەسایەتیی دياری #هەولێر# دەکەم کە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشييەوە لە هەولێر کۆچی دوايی کرد.
هاوسۆز و هاوبەشی خەميانم، لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی و سەبووری و دڵنەواييش بداتە هەموو لايەک.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
17/7/2020
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,803 ganger