هەڵمەتی دژ بە داعش لە 3هەمین رۆژدایە؛ 28 چەتە دەستگیرکران
قۆناغی دووەمی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) لە ناوچەکانی دێرەزۆر لە دژی شانە نوستوەکانی
داعشداعش لە 3هەمین رۆژدایە.
ئۆپراسیۆنەکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزۆر بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزۆر،
یەپەژەیەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بەلانیکەمەوە 28 چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ساسۆن تۆڵهەڵدان فەرماندەی قەسەدە لە ئۆپراسیۆنەکەدا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە نزیکی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
تۆڵهەڵدان رایگەیاند، ئەوان لە شارۆچکەکانی باسیرە، زر، شەهیل، زیبان و حەوایجە لە ژمارەیکی زۆر خاڵەوە ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن و دەستیشیان بەسەر جبەخانەیەکی زۆری چەتەکاندا گرتوە.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!