قۆناغی دووەمی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لە ناوچەکانی دێرەزۆر لە دژی شانە نوستوەکانی #داعش# لە 3هەمین ڕۆژدایە.
ئۆپراسیۆنەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزۆر، #یەپەژە# و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بەلانیکەمەوە 28 چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ساسۆن تۆڵهەڵدان فەرماندەی قەسەدە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە نزیکی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
تۆڵهەڵدان ڕایگەیاند، ئەوان لە شارۆچکەکانی باسیرە، زر، شەهیل، زیبان و حەوایجە لە ژمارەیکی زۆر خاڵەوە ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن و دەستیشیان بەسەر جبەخانەیەکی زۆری چەتەکاندا گرتوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,001