بڵاو کراوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە لێخۆشبون لە سزای دواکەوتنی سەرجەم مام...
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبون لە سزای دواکەوتنی سەرجەم مامەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێم بۆ ماوەی دو مانگ.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە ئیمزای رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبون لە سزای دواکەوتنی سەرجەم مامەڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان لەماوەی (7/2/2020 تاوەکو 1/9/2020) و بە بەخشراو هەژمار دەکرێن بەهۆی راگرتنی مامەڵەکان بە هۆکاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!