هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) پەروین بوڵدان لە پەیامێکدا گوتی، لەم جەژنەدا وەک هەدەپە حەسرەتمان بۆ ئاشتی، هیوامان بۆ دیموکراستی و برایەتی بەهێزتر دەبێت.
هاوسەرۆک میتحاد سانجاریش گوتی، بۆ ئاشتی، پشتەوانی و ئازادی ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین، هەموو شتێکمان لەدەست بێت دەیکەین. پێویستە لە جەژندا ڕێوشوێنی تەندروستی بگرینەبەر.
پەیامی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) وتی، بەم ئیرادە و عەقڵیەتە خاوەنداریکردن لە خۆمان و بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی، بە بەرخۆدان و تێکۆشان ئێمە جەژنەکان لەسەر بناغەی ئاشتی دروست دەکەین. هیوامان وایە کە جەژنی قوڕبان ببێتە هۆی ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی بۆ ئەم جۆگرافیایە و جیهان بهێنێت. سەرەتا جەژنی هەڤاڵانمان لە زیندانەکان، ژنانی تێکۆشەر، گەنجان و هەموو گەلانی باوەرمەدن پیرۆز دەکەین و هیوامان وایە کە جەژن قوڕبان ببێتە هۆی ئاشتی و ئازادی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,378 جار هاتیە دیتن