📊 بابەت 375,967 | وێنە 59,701 | پەڕتووک PDF 11,153 | فایلی پەیوەندیدار 44,506 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,078
لەم کاتەدا 11 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 03-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📆28-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 جەلال محەمەد - جەلال باڵان
خەڵکی گوندی حجرانی شاری پیرانشار، پیشەی کۆڵبەر بووە، دوای ئەوە لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێ، بیریندار دەبێت. پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە ڕێکەوتی 02-08-2017 لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەست دا.
📅 03-08-2014 - رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی
باشووری کوردستان
- کاتژمێر سێی شەوی رابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی داعش بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی شنگال بێ ئەوەی زەرەرو زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵ کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەرلەمانتا
👫 سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد.
👫 ماجید مستەفا
کوڕی مستەفا ئەفەندی کوڕی مەحمود مورادی مەردۆخییە و بنەماڵەکەیان هاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بوون، خوێندنی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و لەساڵانی جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک ئەفسەرێک لەبەرەکانی خۆرهەڵاتدا بەشداری شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی کردووە.پاش هەرەس هێنانی دەوڵەتی عوسمانی گەڕایەوە سلێمانی و هێندەی نەبرد بوو بە شەخسیەتێکی سیاسی ناسراو. ئەو ساڵەی کە بەریتانیا عێراقی داگیر کرد، مێجەرسۆن لە سلێمانی ئەم ئەفسەرە لاوەی زیندانی کرد چونکە ئامادە نەبوو سڵاوی سەربازی بۆ مێجەرسۆن بکات. پاشان ناچار
📝 کەجەکە: ئێزدیان بێ خۆپاراستن و خۆسەری ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەجەکە: ئێزدیان بێ خۆپاراستن و خۆسەری ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن


ڕاگەیەندراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
فەرمانی 74 بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیدا کە ئێزیان پێویستیان بە خۆسەری و خۆپاراستنە و دەبێت ئەو مافەیان هەبێت. ئێزیدخانی خۆسەر بۆ ئێزدیان پێویستیەکی گەورەیە. لە هێرشی داعشداعشدا ئەگەر شەنگال خۆسەری بووا و خۆپاراستنی هەبوایە، ئێزدیان بە فیدایی بەرگیریان لە ئێزیدخان بکردایە، داعش لەو هێرشە پەشیمان دەبووەوە.
داعشە بکوژەکان کە نە تەنها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە زوڵمێک کە تا ئێستا لە مێژووی جیهاندا نەبینراوە هێرشیان کردە سەر بەهای مرۆڤایەتی، هێرشی قوڕسیان کردە سەر خەڵکی ژێردەستەی جیهان و کوردانی ئێزید. بە فەرمانی 74 هەوڵیدا ئیزدی لە مێژووی خۆیان دووربخەنەوە. بە بڕوای خۆیان بە ژیانی دیموکرات و ئازاد کە لەگەڵ تۆڕەیی ئێمە زیاد بەرەو پێشەوە دەچێت، جارێکیتر سوێند دەخۆین کە کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دروست بکەین کە ئێزدی بتوانن بە ئایین و کەلتوریان خاوەنداری لە ژیانی ئازاد و دیموکرات بکەن. ئێزیدخان بە خۆپاراستن و خۆسەری کە بیرەوەریەکانی مام زەکی شەنگالی، بێریڤان شەنگال و زەردەشت شەنگلین، بە مسۆگەری سەردەکەوێت.
لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالی، بێریتان شەنگالی و زەردەشت شەنگالیدا یادی هەموو شەهیدەکانمان بەرێزەوە دەکەینەوە. ژنانی ئێزدی کە لە لایەن چەتەکانی داعش بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەت گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕفێنران کە بە پشتگیری ئاکەپە ئەوە ئەنجامدرا، دەبنە سوێندی ئێمەی تۆڵەسەندنەوە و ئیرادەی ئازادی ئێمە. بۆئەوەی ئێزدی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئێمەی سپاردووە، ببنە خاوەن ژیانی ئازادی و دیموکراتیک، باجەکەی چی بێت ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانمان بە مسۆگەری جێبەجێ دەکەین. بە هزری ئەوەی تا ئازادی ئێزدیان مسۆگەر نەبێت، کوردستان ئازاد و دیموکرات نەبێت، تێکۆشانمان بۆ ئاوەدانکردنی ئێزیدخانی ئازاد و خۆسەر بەردەوام دەبێت.
گەریلا شەنگالی پاراست و نەیهێشت بە تەواوی ئێزیدخان قڕ بکرێت
کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، شەنگال کە ئیزدیان بەوەوە دەژین، لە لایەن سوپای عێراق و پێشمەرگە ئێزدیەکانەوە نەپارێزرا. بەتەنها 12 گەریلای ئێمە بە قاڕەمانێتی وەک دەروێشی عەڤدی شەنگالیان پاراست. نەتانهێشت بە تەواوی ئێزدیان قڕبکرێن. گەریلاکان بەم شێوەیە هەموو مرۆڤیان لە تاوانباری قڕکردنی سەختی شەنگال پاراست. سەرەتا عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکە، قەرزی سەر شانی هەموو هێزە نێونەتەوەییەکانە کە خۆیان لە باری گەریلا و ئەو بارە ڕزگار بکەن.
فەرمانی 74 بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیدا کە ئێزیان پێویستیان بە خۆسەری و خۆپاراستنە و دەبێت ئەو مافەیان هەبێت. ئێزیدخانی خۆسەر بۆ ئێزدیان پێویستیەکی گەورەیە. لە هێرشی داعشدا ئەگەر شەنگال خۆسەری بووا و خۆپاراستنی هەبوایە، ئێزدیان بە فیدایی بەرگیریان لە ئێزیدخان بکردایە، داعش لەو هێرشە پەشیمان دەبووەوە. ئەو شتەی 12 گەریلا فیداییەکە کردیان، بە مسۆگەری بە هەزاران گەنجی ئێزدی بۆ سەرکەوتن دەیانبرد. بەڵام ئەو کاتە هێزە سەربازیەکانی دەوروبەر و ناو شەنگال بەهۆی ئەوەی هەستی گەنجی ئێزدیان نەبوو، بێ ئەوەی بەرخۆدان بکەن، ئێزیدخانیان بەجێ هێشت. بۆ ئێزدیان کە شەنگال بابەتی مان و نەمانە ئەگەر هێزی خۆپاراستنی ئێزیدخان هەبوایە، گەورەترین و پیرۆزترین بەرخۆدانی لەدژی چەتەکانی داعش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەڕێوەدەبرا. ئەو راستیەش پێویستی خۆسەری خۆپاراستنی ئێزیدخان پیشان دەدات. بۆئەوەی جارێکیتر ئێزدیەکان تووشی فەرمان نەبنەوە، پێویستە ببنە خاوەن خۆسەری و خۆپاراستن.
پێویستە کورد خۆسەری ئێزیدخان بپارێزن
پێویستە نە تەنها ئێزدی خۆسەری ئێزیدخان بپارێزین، سەرەتا هەموو کورد، هێزە سیاسیەکان، ڕۆشنبیر و هونەرمەند و هەموو مرۆڤایەتی و هێزە سیاسیەکان بەرپرسن و پێویستە ئێزیدخان بپارێزن. عێراق و پەدەکە لەبەرئەوەی ئێزدیان نەپاراست، سەرەتا ئەوان بەرپرسن کە خۆسەری و خۆپاراستنی ئێزدیخان بپارێزن.
بۆ ئەوەی شەنگال جارێکیتر ببێتە خاکێکی بەهێز و بەپیتی ئێزدیان، پێویستە ئێزدیان خۆیان بپارێزن. ئێزدایەتی لەم خاکە پیرۆزەدا دروست بووە، هەبوونی خۆشیان لەو خاکە دەتوانن بپارێزن. خاکی شەنگال، دەشت چیاکانی، گوڵ و گیا و باڵاندە و ئاژەڵەکانی، پارچەیەکی سەرەکی ئایین و کەلتوری ئێزدین. تا شەنگال وەک زێد، خاک و نیشتیمان تەماشا نەکرێت، نە لە ئەوروپا نە لە ڕووسیا و نە لە هیچ شوێنێکی تر لە هیچ شوێنێک ناتوانرێت بەردەوامی بە ئێزدایەتی بدرێت. هەر گوڵێک بەتەنها لەسەر خاکەکەی دەتوانێت بۆن و رەنگی ڕاستەقینەی خۆی بپارێزێت. هەر گۆڵێک لەسەر زێد و نیشتیمان خۆی جوانە. ئەوە بۆ هەموو کەلتور و ئایینێک راستە. بۆیەش کورد بە کەلتەر دەڵێت 'چاند'.
لەبەری ئەوەی شەنگال و ئێزیدخان هەیە، بۆیەش لە ئەوروپا و رووسیا و لە وڵاتانی تر ئێزدی هەن و بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان دەدەن. لەبەرئەوەش، بەرپرسیاری هەموو ئێزدیانە کە شەنگال وەک زێدی خۆیان ببینن و ڕوو بە زێدی خۆیان بکەن. ڕێزگرتن لە ئایین، باو و باپیران، بەم شێوەیە دەبێت.
زۆر گرنگە کە لە فەرمانی 74 دا شەنگالیان بەجێهیشت، بەڵام بگەڕێنەوە. ژیانی نێو کەمپەکان مردنە. لە شەنگال لەناو سەختی و زەحمەتیشدا بژین، هێشتا خۆشترە و مۆڕالە. کاتێک لە کەمپەکانەوە بەرەوە شەنگال دەچن، وەک ئەوە وایە لە مردنەوە بەرەو ژیان بچین. بە واتای ئەوە دێت کە ئێزدیان بە ڕەنگی جوانی خۆیان، بە دابونەریتی خۆیان ژیانی خۆیان بخوڵقێنن. لەو ڕووەوە، هەموو ئێزدیانی چوار پارچەی جیهان بەرپرسن و قەرزارن کە جارێکیتر بگەڕێنەوە و پشتگیری بکەن. ئێزدیان دەتوانن پێویستیان بە یەکتری هەبێت، بەڵام نابێت پێویستیان بە کەسانی تر هەبێت. بە تایبەتی پێویستە گەلی ئێزدیمان لە ئەوروپا هەموو دەرفەتەکانی بۆ شەنگال بەکاربهێنن. لەگەڵ پشتگیری مەعنەوی پێویستە بەشێکی گرنگی دەرفەتی مادی خۆشیان بۆ شەنگال بەکاربهێنن. ئێزدیەکان لە هەموو شوێنێک بە تەنها بەمشێوەیە دەتوانن ببن بە ئێزدی و بەم شێوەیە واتادار دەبن.
ئێزدیان پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ئازاد و خۆبەرێوەبەرایەتی خۆیان دروست بکەن
ئێزدیان لە شەنگال پێویستە وانەیەکی گەورە لە فەرمانی 74 وەربگرن. بێ دروستکردنی خۆپاراستن و خۆسەری پێویستە بزانن کە ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن. بێ ئەوەی خۆسەری و خۆپاراستنیان هەبێت ئێزدیان ناتوانن بگەنە داهاتوو. دوای چەند نەوەیەک لەناودەچن. پێویستە ئەم ڕاستیە تاڵە ببینن. بۆیە پێویستە خۆیان ڕێکبخەنەوە. بە کۆمۆن و ئەنجومەنەکان پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابۆری و کەلتوریەوە خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆیان دروست بکەن و خۆیان بپارێزن.
هەموو ئێزدی پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو، هەموو گەنجان پێویستە ببنە هێزی خۆپاراستن. ئەو بەرپرسی سەرەکی ئێزدیەکانە. ئەو ئەرکە بە پارە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت. هەروەک ئێزدایەتی بە پارە و بەڵێن نابێت، خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆپاراستن بە دەرفەتی خۆیان دەتوانن دروست بکەن. بێگۆمان خۆسەری بە خۆپاراستن، ڕەنج، هەوڵدان و تێکۆشان و باج دەبێت. بۆ کۆمەڵگایەک کە 74 فەرمانیان بەسەردا هاتووە، ژیانێکی ئازادی و دیموکرات ئاسان نابێت. بەتەنها کاتێک کە خۆپاراستن و خۆسەری دروست ببێت ئەو کاتە داهاتووی ئێزدایەتی مسۆگەر دەبێت. جارێکیتر فەرمان بە سەریاندا نایەت.
لە ساڵی حەوتەمی فەرمانی 74دا داوا لە هەموو ئێزدیان دەکەن، ئەو خۆبەڕێوەبەرایەتیەی کە مام زەکی شەنگالی دروست کرد و ئەو خۆپاراستنەی کە زەردەشت شەنگالی بە ڕەنجی خۆی دروستی کرد بەهێز بکەن و سەفەربەر ببن، ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی، دەزگا دیموکراتەکان و هەموو هێزە سیاسیە نێونەتەوەیەکان دەکەین، بۆ دروستکردنی خۆسەری و خۆپاراستن بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 31-07-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-07-2020
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (رۆژ هەژار)ەوە لە: Jul 31 2020 9:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 2 2020 1:20AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 2 2020 1:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەجەکە: ئێزدیان بێ خۆپاراستن و خۆسەری ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆما چڤاکێن کورستان - کەجەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-07-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,702 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574