رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکییەکانی مانگی تەممووزیان بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکییەکانی مانگی تەممووزیان لە دژی داگیرکەر و هێرشکەری تورک بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامارە لە مانگی تەممووزدا 108 کارگە، عەمبار و شوێنی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و داگیرکەران سوتێنراون.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و دەستدرێژی و پەلاماردانەکان کە لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێن و هان و دنە دەدرێن، بۆیە رایگەیاندووە، بەو عەقڵیەتەوە و لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا ئاشتی نابێت.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر راشیگەیاندووە، لە دژی هێرشەکان بۆ سەر کورد لە ماوەی مانگی تەممووزدا دەیان کارگە و شوێن و ئۆتۆمبێل و شوێنی گەشتیاری و گشتییان سوتاندووە.
بەپێی ئامارەکەی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە مانگی تەممووزدا 29 کارگە، 33 ئۆتۆمبێل، 12 عەمبار و کۆگا، 8 باڵەخانە، 12 مارکێت و دوکان، 15 شوینی گەشتیاری، 1 کۆشک و پاڵاس، 1 کەشتی، گەراجێکی ئۆتۆمبێل و بە گشتی 108 چالاکیی ئاگرتێبەردان ئەنجامدراون.
[1]