خەتەر (Xatar) یەکێکە لە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا، ناوی تەواوی (ژیوار حاجبی) ە، لە ساڵی 1982 لە شاری (#سنە#) لە دایک بووە، لە دە ساڵیەوە لە ئەڵمانیایە، یەکەم کاری خۆی لە (2008) بڵاو کردەوە بە ناوی (Alles oder nix-هەمووی یان هیچ)، دواتر لە (2012) ئەلبومێکی تری بەناوی (Nr. 415-ژمارە 415) دەرکرد، دوایین ئەلبومیشی لە (2015) بڵاوکردەوە بە ناوی (Baba aller Babas-بابی هەموو بابان).
خاوەنی ستۆدیۆی خۆیەتی و خۆی کارە هونەریەکانی جێبەجێ دەکات، وا دەگوترێت کە لەگەڵ گروپی مافیایی دەستی تێکەڵەو لە (2010) بە تۆمەتی ڕفاندنی ئۆتومبێلێکی پڕ لە زێڕ کە نرخەکەی بای (یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار) یۆرۆ بووە، دەستگیر کرا و دادگا بە هەشت ساڵ زیندانیکردن سزای دا، بەڵام بەهۆی باش هەڵسوکەوتکردنی لە زیندان دوای دوو ساڵ بڕیاری ئازادکردنی درا، ئەم ڕاپەرە چیڕۆکی سەیری هەیە و لەناو شەقامی ئەڵمانیا دا قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت.
لە کانوونی دوەمی ساڵی 2020 دوکانێکی کەباب و دۆی ساردی لە ناوەڕاست شاری بەرلین داناوەو خۆی بۆ وێنە گرتن لەگەل هەوادارانی ڕۆژانە دێتە ناو دوکانەکەی، بەم کارانەی زیاتر سەرەنجی ئەڵمانەکانی بۆ خواردن و سەردانی خواردنگەکەی ڕاکێشاوە، بە جۆرێک گەنجانی ئەو وڵاتە ئامادەن سەدان کیلۆمەتر ڕیگا ببڕن بۆ خوارنەکەی و بینینی ئەم ڕاپەرە کوردە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,960 times