تەڤدەم سڵاو لە یەبەشە و یەژەشەی پارێزەرانی شەنگال دەکات
بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) بە بۆنەی 6هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال، کە چەتەکانی
داعشداعش لە 3ی ئابی 2014دا لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامیان دا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
تەڤدەم کۆمەڵکوژیی شەنگال و تاوانەکانی چەتەکانی داعش کە بەدەربوون لە هەموو ئەخلاقێک لە دژی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ئیدانە کرد و رایگەیاند چەتەکانی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەوە ئەنجامیانداوە، ئامانجیان ئەوە بوو ئێزدییەکان بسڕنەوە و کولتورە مێژوویی و دێرینەکەیان لە ناو ببەن.
تەڤدەم لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەکردەوە، گروپە چەتەکان هەموو جۆرە چەکە قەدەغەکراوەکانیان بەکارهێنا و بەشێوەیەکی دڕندانە ودوور لە بەها و پێوەرە نێونەتەوەییەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و راشیگەیاند چەتەکان جیاوازییان لە نێوان ژن و منداڵ و کەسانی بە تەمەندا نەدەکرد. تەنانەت شوێنە مێژوویەکانیش بە دەست تاوانەکاریەکانیانەوە رزگاریان نەبوو.
تەڤدەم سەرنجی خستەسەر ئەو شتانە کە چەتەکانی داعش نەیاندەتوانی لە شەنگال ئەنجامی بدەن و رایگەیاند، پشتیوانیی گروپە چەتەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشەکانی سەر شەنگال بۆ ئەوە بوو کە هەموو شتێکی شەنگال و ئێزدییەکان لە ناو ببەن، بەڵام بەهۆی بەرخودانی رۆڵەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە ئەوەیان بە سەر نەخرا و شکستێان پێهێنرا.
تەڤدەم سڵاو لە بەرخودانی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال و یەکەکانی ژنانی شەنگال دەکات و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە، کە
شەڕڤانشەڕڤانان بەرخودانی ئەفسانەییان ئەنجامدا و شەنگالیان پاراست و وتی ئەو قارەمانییەی لە شەنگال ئەنجامدرا بووە رەخساندنی رێگای ئەمڕۆمان.
تەڤدەم لە کۆتایی دا سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی ئێزدی بە گشتی و بنەماڵەی ئەو ئێزدییانە بە تایبەتی دەکات، کە بوونەتە قوربانیی کۆمەڵکوژی و پشتیوانیی خۆی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی تاوەکو کۆتایهاتن بە هێرشەکانی دژ بەو کۆمەڵگەیە دووپات کردەوە.
[1]