پژاک: جەلیل گادانی مێژوویەکی دورودرێژی لە تێکۆشانی کوردستان هەبوو
تەواوی پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتیی
پژاکپژاک:
هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد جەلیل گادانی کە مێژوویەکی دورودرێژی لە تێکۆشان و بەربەرەکانی لەگەڵ ناعەداڵەتی و داگیرکاری سەر کوردستان هەبوو، خەمباری کردین و بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە و دۆستان و هاوبیرانی کاک جەلیل رادەگەیەنین و هیوادارین ئاواتی کاک جەلیل کە ئازادی بو کوردستان بوو، بە هیمەتی شۆڕشگێڕان بەدیبهێنین و کوردستانێکی ئازادیش بۆ هەموو مرۆڤێکی تێکۆشەر ببێتە مەکۆی ئاسودەیی.
هاوسەرۆکایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
[1]