راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە 07-08-2020
دەقی راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر:
لە ژێر رۆشنایی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای
هەولێرهەولێر (156) شوێن داخران.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان، هەر شوێنک پابەند نەبێت بە رێکارەکانی خۆپارێزی رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان (دەمامک) ببەستن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
7/8/2020