دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر:
لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای #هەولێر# (156) شوێن داخران.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان، هەر شوێنک پابەند نەبێت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان (دەمامک) ببەستن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
7/8/2020
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,386 mal angesehen