ئەو ژنە کریستیانەی پتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرچاوی ئەم شارەی کردووە لە ساڵی 1924 لە گوندی(سنات)ی قەزای #زاخۆ# چاوی بەدنیا هەڵهێناوە لە ساڵی 1942 بۆ 1943 خوێندنی قوتابخانەی پەرستاری لە شاری بەغدا تەواو کردووە وبڕوانامەی لە وخوێندنگایە پێ بەخشراوە.
لە ساڵی 1952 دوای نۆ ساڵ لە خزمەتی پەرستاری لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاتۆتە شاری سلێمانی و دەست بەکارئەبێت خۆشبەختانە ساڵانێکی دووروو درێژخزمەت گوزاری پەرستاری بە ڕۆحی لێبوردن و دڵسۆزییەوە پێشکەش بەم شارە دەکات
لە ساڵی 1970 قەشەنگانە توانیویەتی بەشداری خولی سەرۆکی پەرستاران بکات و پلەی باڵا بەدەست بهێنێت بۆدرێژەدان بەکارە مرۆڤایەتیەکەی و ببێتە نموونەی مۆمێک لەم شارە و بە ملیۆنەها کاری پەرستاری بکات توانیویەتی بە هەزارەها پەرستاری دڵسۆز پێ بگەیەنێت هەر ئەوکات یەکەم ژن ئەبێت لە #سلێمانی# کە بڕوانامەی مامانی ئەبێت و وەک مامانی ڕێگە پێداراو ئیش ئەکات و زۆرێک لە ژنانی ئەوکاتەی سلێمانی لە سەردەستی ئەم فریشتە سپی یە مناڵیان بووە
خاتونە بە جۆرێک ئاوێتەی ئەم شارە و خەڵکەکەی ئەبێت کە جارێکی تر چاوی بڕوایی نایەت ئەم شارە و خەڵکە میوان نەوازەکەی جێ بهێڵێ بۆیە لەگەڵ گەنجێکی مەسییحی بە ناوی یوسف لیۆن هاوسەرگیری ئەکات تەنها مەرجی ئەوە ئەبێت کە هەر لە سلێمانی بمێننە وە هەرواش ئەبێت لە خانوەکانی گەڕەکی عقاری ئەوکات 2 کۆڵان پشتی بەنزین خانەکە و سیتی ستاری ئێستا خانوو وەرئەگرێت و بە یەک جاری تێکەڵی خەڵکەکەی ئەبێت و ئاشنایەتی و دۆستایەتی دروست ئەکات مەگەر بە شێوەی زمان و ئاخاوتنی بزانرایە کە لە بنەڕەدا خەڵکی ئەم شارە نی یە
بەجۆرێک دڵسۆز و خەمخۆر بوە و خزمەتی ئەم شارەی کردووە و متمانەی پێکردون چەندین جار بەدزی ڕژێمەوە شەوان درەنگ خەڵکی متمانە پێکراو چون لەماڵەوە بە ناوی مامانی یەوە بردویانە تیماری برینی پێشمەرگەی کردووە خاتونە لە بەرهەمی هاوسەرگیری یەکەی خاوەنی سێ کچ و کوڕێک بوو بە ناوی (ڕیاز و فریال ونورهان و مارگرێت)
کاک ڕیازی کوڕی کە شۆفێری هێڵی بەغدا سلێمانی بوو بەداخەوە بە ڕوداوی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کرد ڕۆحی شادبێت
فریال خان لەسەر هەمان ڕێچکەی دایکی بۆتە پەرستارو ئێستا خانەنشین بووە و نورهان خان فەرمانبەری پەڕتووکخانەی زانکۆی سلێمانی بووە و ئێستا ئەویش خۆی خانەنشین کردووە و مارگرێت خان لە دەرەووەی وڵات ئەژی پێشتریش لە بەڕێوبەرایەتی لاوان فەرمانبەر بووە
ئەمانیش هەروەک دایکیان لە بوارەکانی خۆیانا خزمەتی زۆریان بە سلێمانی کردووە تا ئێستاش لە هەمان ماڵ و گەڕەک نیشتە جێن
بە داخەوە دوای پتر لە پەنجا ساڵ خزمەتی پەرستاری لە تەمەنی 78 ساڵی دا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی 16 / 11 / 2002 کاتژمێر (15: 6) خولەک دڵە گەورە و میهرەبانەکەی لەلێدان کەوت وماڵئاوایی لە توێژی پەرستاری ونەخۆشخانە و جگەرگۆشەکانی دەکات ولە نزیک گۆڕی ڕیازی کوڕی لە گۆڕستانی کریستیان یەکان لە سلێمانی بە خاک سپێردراوە
درود بۆ ڕۆحی پەپولە ئاسای خاتونە فریشتە سپی یە میهرەبانەکەی سلێمانی. [1]