图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,162
图片 106,480
书籍 19,249
相关文件 96,940
Video 1,379
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەجەکە: خۆڕاگریی گەریلاکان لە 37هەمین ساڵیدا گەورەتر دەبێت!
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەجەکە: خۆڕاگریی گەریلاکان لە 37هەمین ساڵیدا گەورەتر دەبێت!

کەجەکە: خۆڕاگریی گەریلاکان لە 37هەمین ساڵیدا گەورەتر دەبێت!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی 15ی تەباخ ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە کەسایەتی مەحمسوم کۆکماز فەرماندەی گەورە کە هەنگاوی 15ی تەباخی 1984ی شۆڕشی ژیانەوەی دەستپێکرد، بە ڕێز و حورمەتە یادی هەموو فەرماندە و #شەڕڤان#ە گەریلا شەهیدەکان دەکەینەوە. فەرماندە گەورەکانی وەکو ئەنگین سینجار، ئاتاکان ماهیر و زەکی شەنگالیش کە لە مانگی ئابدا (تەباخ) شەهید بوون، بە ڕێز و حورمەتەوە یادیان دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین. ئێمە جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و هەموو خۆڕاگرانی سەر شاخەکان و ناو زیندانەکان و هەموو شوێنێک، پیرۆز دەکەین.
هەنگاوی گەورەی شۆڕشگێری 15ی تەباخ، ئەمڕۆ لە ژێر فەرماندەیی شەهیدە خۆڕاگریەکان بە ئیرادە و بڕیارێکی گەورەوە بەردەوامە. تا ئەو ڕۆژەی هێزە قڕکەرەکان لەناو دەبرێن و کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنرێن، ئەم خۆڕاگریە بەردەوام دەبێت.
هەر وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆش هەموو جارێک دەیگوت، هەنگاوی 15ی تەباخ بۆ دەمارە وشکبووەکانی گەلی کورد، بووە بە ئاوی حەیات. داگیرکەریی قڕکەری 12ی ئەیلول دەیانوت، 'کۆتاییمان پێهێنان، دوایین گورزیشمان وەشاند'، بەڵام ئەوا ئیرادەی ژیان و ئازادیی گەلی کورد بوو کە گورزێکی لە ڕووی داگیرکەریی قڕکەر وەشاند. لە بەرامبەر داگیرکەری قڕکەر ئیرادەی تێکۆشانێکی بەهێز هاتووەتە ئاراوە. بەم شێوەیە هەنگاوی 15ی تەباخ لە یەکەم گولەوە خۆی سپاردووە بە هێزێکی ئایدولۆجیی سەرکەوتوو و ئیرادە و بڕیارداریەوە. هەنگاوی 15ی تەباخ، ئەوەی داگیرکاریی قڕکەر ڕایدەگەیاند گوایا تەمەنی 72 کاتژمێرە، بە سەرفرازیەوە گەیشتووەتە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئەم هەنگاوە کە وەکو شۆڕشی ژیانەوەی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ بووە بە بناغەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک.
وەکو بە ئەزمونترین بزوتنەوەی گەریلا لە جیهاندا، جێگای خۆی لە مێژوودا کردەوە
هەنگاوی 15ی تەباخ وەکو جەنگی گەورەی گەریلاکان لە جیهان، ئەمڕۆ وەکو بە ئەزمونترین بزوتنەوەی گەریلاکان جێ خۆی دەگرێت. محمد سەڤگات، مستەفا یوندەم، ئەحمەد کاسیپ، کازم کولو، دکتور باران، خەبات دێرک، هالیل دێرک، محمد ئوزبەی، محمد ئەمین ئاسلان، سولێمان ئاسلان، بەسێ ئانوش، ئازیمە دەمیرتاش، سولتان ساوز، هێمن یاوەر کایا، گوڵناز کاراتاش، زەینەب کناجی، نودا کارکەر، شیلان کۆبانێ، ڤیان #سۆران#، چیچەک کچی، دەلال ئەحمەد، سۆرخوین دێرسم، چیچەک کورتالان، شەڤین بینگول، زین ئاڤاشین، عیسا دێرسم، ماهیر #ئامەد#، ئەنگین سینجار، عادل بلیکا، قەدری چەلیک، ڕوستەم جودی، ڕەشید سەردار، عەلیشێر کۆچگری، نەعمان ئامەد، ئازاد سیسەر، ئاتاکان ماهیر، باران دێرسم، عەلی پڵنگ، سینانی سوور، قاسم ئەنگین، ڕووبار دیجلە، تێکۆشەر گەڤەر و چەندین فەرماندەی دیکەی شەهید کە لەسەر هێڵی محمد قەرەسونگور و مەحسوم کورکماز، ئیرادە و بڕوا و گیانێکی گەورەی گەریلایان هێنایە ئاراوە و هیچ هێزێکی شەڕکەر ناتوانێت ئەم هێزە بشکێنێت. تاکە ئامانجێک کە ئەم فەرماندەیی و ملیتانیە هەیەتی، سەرکەوتن و بونیادنانی کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیکە.
شۆڕشی کۆمەڵایەتی بونیاد ناوە
شۆڕشی ژیانەوەی 15ی تەباخ لە زیاتر لە زۆربەی بزوتنەوەی گەریلاییەکان، شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەڵگیرساندووە. گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، شۆڕشی نەتەوەیی، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی دیمۆکراسی، شۆڕشی ئازادیی ژنان، شۆڕشی کلتوری، شۆڕشی ویژدان و کەسایەتی هەڵگیرساندووە. ئەو گۆڕانکاریانەی لە سەدەکاندا ڕوودەدەن، لە ماوەی 36 ساڵدا ڕوویاندا. لەم 36 ساڵەدا چەرخی مێژوو خێراتر بووە. بە دەرباسبوونی ساڵەکان، گەورەیی هەنگاوی شۆڕشگێری 15ی تەباخ زیاتر ئاشکرا دەبێت.
ئەمڕۆ لە بنچینەی گەشەکردن و دەستکەوتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستاندا، گەورەترین دەستکەوت و گەشەگرند، ئەم هەنگاوەی 36 ساڵەیە. شۆڕشی ژیانەوە، کوردی کۆکردەوە و سنووری دەوڵەتانی بێواتە کردووە. لە سایەی ئەم هەنگاوە شۆڕشگێریە، گەلی کورد بوو بە شۆڕشگێرترین و دیمۆکراتیکترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەلی کورد ئەمڕۆ بە کارەکتەرە کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی، لە جیهاندا بوو بە سەربەرزترین گەل. گەلی کورد خاوەنی شکۆیە و سەربەرزە. چونکە گەلی کورد گەیشتووەتە ڕاستی گەلان بۆ ویستی ئازادی.
گەلی کورد بە پارادیگمای کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی و دیمۆکراتیک کە ئازادی ژنان دەپارێزێت، وەکو جێگرەوەی ژیانی ئازاد و دیمۆکراتیک لە دەرەوەی دەوڵەتان، بووە بە هیوای هەموو گەلانی جیهان. شۆڕشی ژیانەوەی 15ی تەباخ ئەمڕۆ بووە بە شۆڕشی ژیانەوەی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گشت مرۆڤایەتی. وەکو ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، ئەوەی تا ئێستا دەکرا ئامادەکاری گەورە بوون، گەشەکردن و دەستکەوتی گەورە لە ساڵەکانی داهاتوودا بەدی دێت. چونکە هیچ سنوور و هێزێکی شەڕکەر، ناتوانێت لە بەردەم شۆڕشی ژیانەوەی سەر هێڵی ئایدۆلۆجی و سیاسیی ڕێبەر ئاپۆ بۆستێتەوە. وەکو چۆن لە مێژوودا ئەو شۆڕشانەی بە پێشەنگایەتی ئایین، چین و کۆمەڵاگا نەوەستێنراون، بە هەمان شێوە ئەم شۆڕشە گەورەیەش کە لەسەر پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆیە، ناوەستێنرێت.
گەریلا لە حەفتانین بە لێدانی هەلهەلە لە خۆڕاگریدایە
لەم ڕۆژانەدا کە پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی 15ی تەباخ دەکەینەوە، گەریلاکان لە حەفتانین لە سەر هێڵی مەحسوم کورکماز، بە دەیان فەرماندەی گەورە و بە دەیان هەزار شەهید و بە جۆش و خرۆشی جەژن و بە لێدانی هەلهەلە لە خۆڕاگریدان. لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەوە ئاشکرا بوو کە هیچ کاتێک، ڕۆحی شۆڕشگێریی 15ی تەباخ ناشکێنرێت. سڵاومان دەنێرین بۆ ئەو خۆڕاگرانە کە گورزی کوشتندە لە هێزی فاشیستان دەدەن و پیرۆزبایی لە خۆڕاگریان دەکەین. خۆڕاگریی حەفتانین لە 37هەمین ساڵی 15ی تەباخدا، لەسەر بناغەی خۆڕاگریی گەورە لە کوردستان بەردەوام دەبێت و هێرشکەرە قڕکەر و داگیرکەرەکان پەشیمان دەبنەوە. ئەسمەر، نورجان و ڕۆستەم جودی کە بوون بە سیمبولی خۆڕاگری حەفتانین، تێک نەچوون، بەڵکو ئەوانەی پشت بە تانک و تۆپەکانیان دەبەستن تێک دەچن. ئەوەی لێی دەترسن بەسەریان دێت، وەکو 36 ساڵی ڕابردوو بەسەریان دێت.
خۆڕاگریی بە دەوری خۆڕاگریەکەی گەریلاکان بەرفراوانتر دەکەین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەکو بەر لە 36 ساڵ دەیوت، 'لەناویان دەبەم'، لە باکور و باشور و ڕۆژئاوا هێرشی ئەنجامدا، بەڵام ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون. خۆڕاگریی گەریلا و گەلی کورد کە تا ئێستا ئەو هێرشانەیان پووچەڵ کردووەتەوە و گەشەی گەورەیان کردووە، بە هەمان شێوە دوایین هێرشەکانیشیان پووچەڵ دەکەنەوە. چونکە یاسای ئەم شۆڕشی ژیانەوەیە، دیالێکتیکی سەرکەوتنی بارودۆخی سەخت و دژوارە. تێکۆشانی ئەمڕۆشمان لە سەر هەمان هێڵ بەردەوام دەبیت. کۆتایی بە داگیرکاریی قڕکەر و فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دێت و تێک دەشکێن، کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیش سەردەکەون.
لە 15ی تەباخی 1984وە تا ئەمڕۆ گەریلاکان لە ماوەی 36 ساڵدا بوون بە پۆڵا و لە 37هەمین ساڵیشیدا لە خۆڕاگریدا دەبێت. لە ماوەی 36 ساڵی ڕابردوودا، گەلی کورد کە لە ڕاستیی گەلی شەڕڤان تێگەیشتووە، خۆڕاگری خۆی گەشتر دەکاتەوە و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەش تێک دەشکێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی کورد و دوستانی گەلی کورد و ئەو ژنانەی بوون بە هێزی ئازادی و دیمۆکراسیی مرۆڤایەتی، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین کە لە دەوری تێکۆشانی گەریلاکان کە بوون بە هێزی شۆڕشگێریی هەموو گەلان، تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن، ئێمە کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک بونیاد دەنێین.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,663
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 13-08-2020
挂钩项目: 2
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 15-08-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-08-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览1,663
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,162
图片 106,480
书籍 19,249
相关文件 96,940
Video 1,379
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!