ئاروو بەبڕکی خۆيەوە جوانە
ئیدیۆمەکان لەناوچەکانی کوردستان و هەندێکجاریش لە گوندێکەوە بۆ گوندێکیتر جیاوازن لە داڕشتنەوە، بەگوێرەی ژیان و گوزەران و پیشە و کاروکاسبیان، ئاروو بەروبوومەکی هاوینەیە بەشێوەیەکی گشتی پێی دەوترێت(خەیار) بەڵام لە هەندێ ناوچە و خۆجێی پێی دەوترێت(ئاروو)، بڕک: واتە پنج و بنە ڕووەکەکه، شێوەی ئیدیۆمی(بەرد لەجێگەی خۆیدا سەنگینە) لێرەدا وتراوە(ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە) واتە هەر کەسە بە کۆمەڵەکەی خۆیەوە جوانە و بایەخی پێ دەدرێت، یان هەرشتە لەپێگە و جێگە و ڕێگەی خۆیدا گونجاو و لەبارتر ولەبەردڵانترە، لەهەندێ ئیدیۆمی تری وەک(هەر تەیره و بەڕەوی خۆی، یان ڕێوی لەکونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێت)درکە و کینایەی ئاروو بەبڕکی خۆیەوە جوانە هەست پێ دەکەیت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,317