بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی هەڤاڵ
ئەحمەد بامەڕنیئەحمەد بامەڕنی
هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ ئەحمەد بامەڕنی، تێکۆشەری دێرین و دیبلۆمات و نوێنەری یەکێتی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی کردم.
هەڤاڵ بامەڕنی، جگه لە خزمەتی یەکێتی، وەک باڵێۆزی عێراق لە سوید و ئیتاڵیا، جێگە پەنجەی دیارە و ناوێکی ناسراوە، لە چەندین کۆبوونەوەی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و کۆڕبەندی تایبەت بە مەسەلەی کورد، نوێنەرایەتی یەکێتی و سەرۆک و ڕابەرمان
مام جەلالمام جەلالی بەتایبەتی کردووە.
لەم ماتەمە گەورەیەشدا پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمتانم.
جێگای کاک ئەحمەد بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبووریی هەموو لایەک بدات.
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ ڕَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
21-08-202021-08-2020