سواری گای هاربووە.
سواربوونی گای هار ئەوەندە مەترسیدارە، هاتنەخوارەی بەئازارترە، پشت و مل شکاندنی بەدواوەیە، ئەگەر کەسێک لەگەڵ دەسەڵاتێکی زاڵم و زۆرداربێت و درێژە بە چەوسانەوە و تاڵانی و خوێنڕێژتن بدات، لەسەردەمی (سەدام حوسێن) لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو هەندێک مەفرەزەخاسەی چاوسۆر و خوێنڕێژ و ئەلقە لەگوێی ڕژێم هەبوون، پیرەمێرد و پیرەژنانی کوردی ئەزموندار و دونیادیدە به و جۆرەیان دەگووت(سواری گای هاربووە) واتە هەم زیان بەخەڵک دەگەیەنێت و هەمیش ئەگەری لەناوچونی خۆی زیادکردووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 742 مرة