باڵووڵ، باڵووڵی مایی یان باڵووڵی مادی زانا، خواناس و شاعیری یارسانە کە لە سەدەی سێهەمی کۆچیدا ژیاوە و بڕێک هۆنراوەی کوردیی لێ بە جێ ماوە. وا دیارە باڵووڵ و یارەکانی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستبوون و پەرەسەندنی ئایینی یارساندا بووە. باڵووڵ لەم شێعرەدا ئاماژە بە یارە نزیکەکانی دەکا و ناوی #بابە نجووم#، #بابە لوڕ#ە و #بابە ڕەجەب# دێنێ:[1]
ئەز بەهڵووڵەنان جە ڕووی زەمینێ
چار فریشتانم چاکر کەرینێ
نجووم، ساڵح، ڕەجەبم بێنێ
چانی لوڕە بیم جە ما و هەفتێنێ