بابە لوڕە زانا، خواناس و شاعیری یارسانە کە لە سەدەی سێهەمی کۆچیدا ژیاوە و بڕێک هۆنراوەی کوردیی لێ بە جێ ماوە. بابە لوڕە یەکێ لە هاوڕێ نزیکەکانی باڵووڵ بووە کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستبوون و پەرەسەندنی ئایینی یارساندا هەبووە. ئەم شێعرە هەورامییە یەکێک لەو هەڵبەستانەیە کە لە بابە لوڕە بە جێ ماوە:[1]
ساقی ناکامم، ساقی ناکامم جامێ بدەر پێم، ساقی ناکامم
جەو مەیێ کۆنە بڕێز نە جامم هانا! سا بەڵکە ساڕێش بۆ زامم