باڵەخانەی خەسرەوئاوا یان عەمارەتی خەسرەوئاوا باڵەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی ئەردەڵانە کە لە شاری
سنەسنەدایە. بە پێی کەتیبەکەی سەر دەرکەی ئەم تەلارە پێکهاتەکە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا بە فەرمانی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان والیی شاری سنە دروست بووە. ئەگەرچی بنیات نانی ئەم کۆشکە دراوەتە پاڵ حاکمانی پێشووشەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمانوڵا خان بە تەواوی نۆژەنی کردبێتەوە. لە کەتیبەکەدا نووسراوە کە ئەم باڵەخانەیە بۆ خەسرەوی کوڕی ئەمانوڵاخان دروست کراوە. خەسرەو ناسراو بە خەسرەو خانی ناکام مێردی
مەستوورەمەستوورە ئەردەڵان شاعیری کورد بووە.
[1]