هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی لەکەناڵی کەرکوک دەکات
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی
کەرکوککەرکوک
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کەرکوک دا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هیوای گەشەکردنی زیاتر و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ئەم کەناڵە گرنگ و ئازیزە دەخوازم، کە دەنگ و رەنگی هەموو پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان بووە، ئەوەش رێبازێکی نەگۆڕی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پێکەوە ژیانی سیاسیی و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی و ئاشتی لەنێو پێکهاتەکانی شاری کەرکوک دا.
هەڤاڵان.. کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک دیاریی سەرۆک (
مام جەلالمام جەلال) بووە بۆ دانیشتووانی ئازیزی کەرکوک، لەو سۆنگەیەوە بەدڵسۆزی و خۆڕاگری و تواناکانتان گەشبینین ئەم کەناڵە پێگە و رۆڵی خۆی زیاتر گەشە پێ بدات و وەک کەناڵێکی راگەیاندنی بەرپرسیار لە ئەرکە نیشتمانیی و دیموکراسییەکاندا دوانەکەوێت، لە بەخششە میدیاییە زۆرەکانتان لەهەموو بوارەکانی ژیانی گشتی هاووڵاتیانی خۆشەویستی کەرکوک بەردەوام بن.
جارێکی تر ئەم یادە پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئومێدمە ئەم کەناڵە ئازیزە هەر لە درەوشاندنەوەدا بێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
03-09-202003-09-2020