بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی عومەر حەسەن ئیبراهیم، بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عومەر حەسەن ئیبراهیم)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی و پرسەمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
31ی8ی2020
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,659 mal angesehen