زانستگای کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە باشووری شاری
سنەسنە هەڵکەوتووە. ساڵی 2007-2008 ی ئاکادێمیک، زانستگای کوردستان پلەی هەشتەمی لە نێوان زانستگاکانی ئێران دا بە دەست هێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. هەروەها لە ساڵی ئاکادێمیکی 2006 -2007 دا، وەکوو یەکەمین زانستگای ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.
زانستگای کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی 1353-1354 ک.ە (1974 ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانستگای پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تهران)، لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی 1356-1355 ک.ە (19754 ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانستگای ڕازیی
کرماشانکرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانستگایە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی 1370 ک.ە وەزارەتی فەرهەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لە ژێر ناوی زانستگای کوردستان دا پەسەند کرد. لەو کاتە بە دوا، گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانستگای کوردستان ئیزافه بووە. زانستگای کوردستان ئێستاکە زیاتر لە 10000خوێندکاری هەیە کە لە زۆرتر له80 ڕشتە، لە 7 زانکۆ، بە 3 شێوەی ڕۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن. له ساڵی2015 (1394 ی هەتاوی) لەم زانستگا دا بۆ یەکەم جار له ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی به وەرگرتنی 30 خوێندکار دەستی به کار کرد.
[1]
زانکۆکانی زانستگای کوردستان
زانستگای کوردستان ئەم حه وت زانکۆیەی خوارەوەی هەیە:
زانکۆی زانستەکان
زانکۆی زانسته مرۆڤی و کۆمه ڵایه تیه کان
زانکۆی کشت و کاڵ
زانکۆی سەرچاوە سروشتییەکان
زانکۆی ئەندازیاری
زانکۆی وێژه و زمانه بیانیه کان
زانکۆی هو نه ڕ و تەلارسازی(معماری)