هەوێ ببتە کەوێ نامەوێ
هەوێ، پیاوێک دوو ژنی هەبێت ژنەکانی دەبنە هەوێی یەکتر، واتراویشە(هەوێ هەوێ جوان دەکات، هێوەرژن هێوەرژن خێرا دەکات)، کەوێ یان کەوا جلێکی ژنانەیە و ژن زۆر دڵیان پێ خۆشە و ئارەزووی دەکەن و وەک کێبرکێی یەکتری ژنان بەگوێرەی توانایان زوو زوو کەوێی نوێ دەکڕن، چۆن پیاو تادەمرێ لە(کۆری و قۆڕی و کەچەری) دەترسێت، ژنانیش تا کۆتایی ژیانیان لە ژن بەسەرهێنانیان دەترسن و کورت و کرمانجی ژن بە ئیدیۆمەوە دەڵێت(هەوێ ببێتە کەوێ، نامەوێ).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 430 مرة