کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/09/07 بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و #دابان محەمەد# وەک سەرۆکی فراکسیۆن دەستنیشان کرا.
جەلال محەممەد ئەمین، پەرلەمانتاری #بزووتنەوەی گۆڕان# لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، #ئاشنا عەبدوڵڵا# وەک جێگری سەرۆک و خۆیشی وەکو بڕیاردەری فراکسیۆن دەستنیشانکراون.
رۆژی پێنجشەممە 2020/08/27 عەلی حەمەساڵح، دەستی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کێشایەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.