پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
پارتی وەڵامێکی توندی پەکەکە دەداتەوە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی وەڵامێکی توندی پەکەکە دەداتەوە

پارتی وەڵامێکی توندی پەکەکە دەداتەوە
دەقی وەڵامەکەی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بەرپرسانی #پەکەکە#:
ماوەیەکە هاوسەرۆکانی کەجەکە و موراد قەرەیلان و دۆران کاڵکان، دەستیان کردووە بە بەخشینەوەی تۆمەت بۆ #پارتی دیموکراتی کوردستان# و، داوای ئەوەش دەکەن کە پارتی وەڵامیان بداتەوە.. لێرەوە دەڵێین: بەو سیاسەتە چەوتەی هەتانە یارمەتی زەق و دیاری ئەو لایەنانە دەدەن کە دەیانەوێ دەستکەوتەکان لەناو ببەن، کۆیلایەتی لە هەموو دونیا باوی نەماوە لە ناو (پەکەکە)نەبێت، سیستەمی پەروەردەکردن و ڕاهێنانتان خەڵکی ئازاد و دەنگ دلێر بەرهەم ناهێنێ، چونکە ناهێڵن ئاگایان لە ڕووداو و گۆڕانگاری و پێشکەوتنەکانی دونیا بێ، تەنیا فێری ئیتاعە و تەنفیزی ئەوامریان دەکەن، کێ لەناو ئێوەدا دەتوانێ بۆچوونی هەبێ و کێيش دەتوانێ لەگەڵ بۆچوونی پەکەکە نەبێ و، کام ئەندامەتان دەتوانێ لە ڕیزەکانی پەکەکە جیاببێتەوە؟ نەک هەر ئەوەندە تەنانەت سەرکردەکانی پەکەکەش خۆیان کردووەتە کۆیلەی هەندێ بۆچوون و پیرۆزیان کردووە، داوامانە سەرهەڵبڕن و چاو و مێشکتان بکەنەوە، جیهان گۆڕاوە لەو چاڵ و کون و ژێرزەمینە تاریکانە وەرنە دەرەوە، تێدەگەن کە چەندە لە ژینگەی خەڵکی کوردستاندا نامۆن.
زۆربەی حزبە کوردییەکان لە مەترسییەکان تێدەگەن و هەوڵدەدەن ڕێگای چارەسەری و پشتیوانی دەستەبەربکەن و ڕێگا بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی تەحەدیاتەکان زیانیان پێ نەگەیەنێ و زیان بە نەتەوە و نیشتیمانیش نەگات و هەگبەی بەرەنگاری پڕبێت، بۆیە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکان بەواقیع بینییەوە دەکەن نەک وەک (پەکەکە)، که بەهۆی سیاسەتی شاش و هەڵەکانیانەوه، تا ئێستاش خەڵکی کوردستان نازانێ چیان دەوێ و بۆچی کوڕ و کچی کورد بەکوشت دەدەن و بەردەوام بەپێچەوانەی شەپۆلەکان مەلە دەکەن؟ وەک مەوجێک لە نێو بازنەیەکی داخراو و خەرقی نێو نەخۆشی فکری لە مێدیاکان قسە دەکەن، کەچی بە زمانێکی جەهل و نەخوێندەوارانە هێرش دەکەن و، بە وشەکانیان و دابڕاویان لە تێگەیشتنی سەردەم، دەناسرێنەوە.
ئێستا نیە کە ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە شەڕ بەپارتی دەفرۆشن و خەریکی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و تۆمەت هەڵبەستنن، بەڵام کە کار گەیشتە دەستبردن بۆ مێژوو و سەروەریەکانی پارتیمان و شکۆ و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لەلایەن هاوسەرۆکان و سەرکردایەتی پەکەکەوە، بێگومان بێ وەڵام نابین و ڕووی ڕاستەقینەتان دەردەخەین و پێتان دەڵێن: سەیری خۆتان کردووە لەکوێ هاتوون و ئێستاش لەکوێن و بۆچی دروست بوون و ئێستا خەریکی چین؟ سەیر خۆتان کردووە چۆن بوونەتە کەواسووری بەرلەشکر و دەستی ئەم و ئه و ڕادەکێشن بۆ تێکدان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ئایندە و دەستکەوتەکانی ئەو بەشانەی کوردستان کە بە دەریایەک خوێن و خەبات بەدەست هاتوون؟ کەی خەڵکی هەرێم لە کۆن و نوێدا داوای لە ئێوە کردووە یان پێشبینییان لێتان هەبووە بێن بۆ پاڵیشتیان؟ لەو کاتەوەی کە حزبەکەتان دروستبووە هەوڵدراوە مەدارتتان بکەن، کەچی لە بەرامبەردا وڵامتان لوتژەنین بووە لە ورد و درشتی ئەم وڵاتە و سەدەها گوندتان پێ چۆڵ کردوون! دوێنێ و پێرێ بوو لە دەڤەری #سیدەکان# بە پێشمەرگە ئازا و چاونەترسەکانی کوردستانتان دەگوت نابێ بێنە ئێرە، لاتان ئاساییە سەربازانی تورک بێن، بەڵام نابێ پێشمەرگەکانی کوردستان بێنە ئه و خاکەی کە هی خۆیانە، ئەوەیە وڵاتپارێزیەکەی پەکەکە!..
بەردەوام گەف و هەڕەشە و گوڕەشەکانتان بەلێدوانی زۆر گرنگ دەزانن، چونکە تەسەورێکتان بۆ خۆتان دروستکردوە (تەسەورێکی دوور لە ڕاستی و بێ هیچ بنەمایەکی لۆژیکی) کە ناسنامەی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری لە گیرفانی ئێوە دایە! ناسنامەی دڵسۆزی و تێکۆشانیش لە گیرفانی ئێوە دایە و پارادایمی ئێوە پیرۆزە هی خەڵکی تر نەخێر!... جا ئێستا باش گوێ ڕادێرن (هەرچەند لەلای سەرکردەکانی پەکەکە تەنیا ناردن_ارسال هەیە و وەرگرتن نییە)، کوردی ئەم هەرێمە لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دوو ساڵ مقاوەمەی کرد و #سلێمانی# و #کەرکووک# و #هەولێر# و مووسڵ نەبوونە بەشێک لەو دەوڵەتە و دوای ئەوەش کە بەزۆرداری و بەبێ ئیڕادەی خەڵکی کوردستان ئەم بەشەی کوردستان لکێندرا بە عێراقەوە، مەرجی پاراستنی مافەکانی کوردی تێدا ئیجبار کرا، ساڵی 1930 کە بڕیاربوو عێراق سەربەخۆیی وەرگرێت مەرجی بۆ دانرا کە مافی کورد تێیدا پارێزراو بێ، ساڵی 1958 کە ڕژێم لە پادشایی گۆڕا بۆ سیستمی کۆماری، لە دەستووری ئەوکاتی عێراقدا چەسپا کە عەرەب و کورد شەریکن لەم وڵاتەدا. هەروەها ساڵی 1970 لە ڕێکەوتنی یانزەی ئاداردا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان ئیقرارکرا و، ساڵی 1992 پەرلەمانی کوردستان بڕیاری فیدراڵی دەرکرد و، ساڵی 2003 کە ڕژێمی بەعس ڕوخا لە دەستوری نوێی عێراقدا مافی کوردان لە عێراق تۆمارکرا، ئەمانە هەمووی بەرهەمی خوێن و قوربانی و بەرخودان و شۆڕشەکان و گیانفیدایی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ محمودی مەلیکی کوردستان و، شۆڕشەکانی بارزان و شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان بوون و، لەکاتێکدابوون کە هێشتا پەکەکە لە دایک نەببوو یا زۆر ساوا بوو، ئێوە چی دەزانن لە مێژووی نەتەوەکەمان؟
پێناسەی نیشتمانپەروەری بۆ ئێمه مەکەن! نیشتمانپەروەرەکان ئەوانە بوون کە بە خەنجەر هێرشی سەر دەبابەیەکی دوژمنیان دەکرد، ئەوانەبوون کە قاچی خۆیان بە سەنگەرەکانی بەرگرییەوە دەبەستەوە تا شەهیدبوون شەریان دەکرد، ئه و قارەمانانەبوون کە بە ساچمەزەن و تاپڕ و هەندێ جاریش بە دەستی بەتاڵ ڕووبەڕووی دوژمن دەوەستانەوە، نیشتمانپەروەرەکان ئەو کوردانە بوون کە لە بیابانەکانی باشووری عێراق دەست و پێیان زنجیرکرابوو و ئامادە نەبوون داوای لێبوردن لە داگیرکا ڕ بکەن، ئەوانە بوون کە لە زیندانە تاریک و بێ ئامانەکانی نگرە سەلمان و قصرولنهایە گیرکرابوون، ئەوانە نیشتیمانپەروەربوون کە ئەنفال و کیمیاباران و کوشتاری بەکۆمەڵ نەیترساندن، ئەوانە نیشتیمانپەروەربوون کە زەعیم صدیق لە ساڵێ 1963 لە پارکی ئازادیی ئێستادا و لە ناوچەقی شاری سلێمانی زیندەبەچاڵیکردن.. ئێوە لەکوێ بوون؟
باسی دڵسۆزی دەکەن؟! دڵسۆزانی ئێمە ئەوانە بوون قوت و خواردنی ماڵ و منداڵیان پێشکەشی پێشمەرگە دەکرد، ئەو دڵسۆزانە بوون کە بەرۆژ کرێکارییان دەکرد و بەشەویش نەیاندەهێشت دوژمن ساتێک پشوو بدات، ئەوانە دڵسۆز بوون کە زەبروزەنگی حکوومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق و تانک و تۆپیان نەیترساندن، ئەوانە دڵسۆز و کوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوون کە سەربەرزانە وتیان ئێمە پێشمەرگەین هەتا ماوین لە ژین، خوایە وەتەن ئاواکەی و ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبانیان کردە وێردی سەر زمانیان، لەوکاتانە پەکەکە لە کوێ بوو؟ کۆڵنەدان و چۆکدانەدان و خۆنەچەماندن و سەندنی ماف، تێکۆشانی ئەم خەڵکە بووە، ئەم هەرێمە پارادایمی خۆی پەیڕەو کراو دەکا و دەسکەوتیشی بۆ نەتەوە و نیشتمان هەبووە، با پارادایمی ئێوە بۆ خۆتان بێ..
داوای وەڵام دەکەن! وەڵامی چیتان بدەنەوە کە بوونە هۆکاری سەرئێشە بۆ هەموو کوردستان، لە هەر بەشێکی کوردستان ئاسۆیەک پەیدابێ خۆتانی تێهەڵدەقورتێنن و هەوڵی تێکدانی دەدەن! ناشێ چاوەڕێبن پێتان بڵێین لەگەڵ ئەو سیاسەتە چەوت و نالۆژیکیەی ئێوەداین، بیرتان دێنینەوە کە سەرکردایەتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هیچ کەس و لایەنێکی قبووڵ ناکەن بەرە و ئاڕاستەیەکی نادیار و ئایندەیەکی ناڕۆشن ببردرێن، ئێوە تێرنەبوون ئەوەندەی بوختان و چەواشەکاری بە خەڵکی کوردستان بکەن.
ئێوە دەتانەوێ پاساو بۆ شکستە سیاسی و عەسکەری و دیپلۆماسیەکانتان بدۆزنەوە، ویژدان لای سەرکردایەتی پەکەکە باری کردووە و خەریکە خۆتان دەکەنە وانەبێژی ئەخلاق! با ئێمە پێتان بڵێن بێ ئەخلاقی چیە: دروستکردنی کێشە و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی بەری ڕەنجی دەیان ساڵەی تێکۆشانی هەرێمی کوردستان بێ ئەخلاقییە، بێ ئەخلاقی ئەوەیە ماڵوموڵکی خەڵکتان داگیرکروە و سەدان گوندتان وێرانکردوە، بێ ئەخلاقی ئەوەیە بڵێی با سەربازانی تورک بێن بەڵام نابێ پێشمەرگە بێنە ئه و دەڤەرە! هەڵخەڵەتاندنی منداڵی کوڕ و کچی ئەم وڵاتە و بەکوشتدانیان بۆ پاراستنی سنووری دەوڵەتان بێ ئەخلاقیە... دەڵێن چەک دانانێین، پێمان ناڵێن لە هەرێمێکی ئازادکراودا چەکتان بۆ چییە و لەگەڵ کێ شەڕ دەکەن؟ یاخود تەنیا بۆ ڕاکێشانی دەستی سوپای تورکیایە بە بیانوی ئەوەی ئێوە شەڕکەرن.. پێمان ناڵێن ڤێتنامەکەتان چی لێ هات؟ چەک دادەنێن یا داینانێن پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ڕێگانیشاندانتانە بۆ ئەوەی بچنەوە سەر موڵک و ماڵیی خۆتان و ئەو شوێنەی بۆی دروست بوون و لێوەی هاتوون.
ئێوە کە دەڵێن تورک هاتووە و شەڕ دەکات بۆ قڕکردنی کوردان، بۆیە لە هەفتەنین و زاپ و خواکوڕک بەرخودان دەکەین! ئەی لەخۆتان نەپرسیووە یا خەڵکی باکوور و باشوور لە ئێوە ناپرسن باشە بۆ تا پەکەکە هەڵنەهات و مەیدانی خۆی چۆڵنەکرد و ڕاینەکردە هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا بۆ بستێک نەهاتبووە نێو خاکی هەرێمەوە؟ لە ڕاستیدا ئێوە پاساوەکەن و ئێوە دەست کێشەکەن بەڵکو هەر بۆ ئەوە لێرەن تا تورک بێتە هەرێم، خۆ مێژوو شەرم لەکەس ناکات و چەندین کەستان لەناودا ئاشکرابوون کە کار بۆ میتی تورکی دەکەن، بۆیە لە پەنای تۆمەتی کارکردن بۆ میتی تورکی بوختان بۆکەس هەڵمەبەستن، ئاشکرایە کارکردن بۆ میتی تورکی لەبەر پەکەکە بەرکەس ناکەوێ، فەرموون ئەوە لێدان و سوتاندنی شوێن و ئۆتۆمبیلەکانتان، ئایا پارتی و یەکێتی یا حزبەکانی دیکە لەناو ئێوەدان و خەبەر دەدەنە فڕۆکەکانی تورکیا یان هەر بۆخۆتانن و لە پاڵ ئەوەشدا هاووڵاتیانی مەدەنی هەرێمی کوردستان دەکەنە قوربانی و ڕەز و باخەکانیان دەسوتێنن. هەموو کەس باسی کوردایەتی بکات ئێوە نا، چونکە باشمان لە یادە کە باسی چارەنووس و سەربەخۆیی کرا دۆڕان کاڵکانتان چەندە توڕە بوو و چەندین وتاریشتان لەسەر پاراستنی سنووری ئەو وڵاتانە نووسی و گوتتان ئێمە کێشەمان لەگەڵ بارزانی ئەوەیە داوای سەربەخۆیی دەکات، گوتتان نابێ دەوڵەتی کوردی دروست ببێ...
خۆشبەختانە لە هەرێمی کوردستان سۆز و تێگەیشتنێکی زۆر بۆ بارودۆخی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئێوە ئەوەتان قۆستووەتەوە و لە هەموو ڕوێکەوە سنوورەکان دەبەزێنن، چونکە لە ڕاستیدا خاوەن ئامانجێکی ڕون نین بۆ قەزیەی کورد و کوردستان، بۆیە نەک هەر سنوور بەزاندن بەڵکو ڕەفتاری دیکەشتان لێدەوەشێتەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی و لایەنێکی خودان قەزیەی ڕەوا و، هەر بۆ ئەوەش هاتوون.
خاتوو بەسێ هۆزاتی هاوسەرۆکتان، لە لایەک دەڵێ پارتی دەستی لەگەڵ تورک تێکەڵاو کردووە بۆ قڕکردن و، پارتی ئەخلاقی نییە و، پارتی ویژدانی نییە و...هتد! هەرخۆشی لەلایەکی دیکەدا دەڵێ پێویستە پارتی بە دەوڵەتی تورک بڵێت: کە دەبێت بە ڕێگای دیموکراتی کێشەکان لەگەڵ کورد چارەسەر بکات و، مافی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بدەن..! پێتان دەڵێین ئه و پارتیەی کە ئێوە به و زمانە نزمەتان تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن، زۆر هەوڵیدا و دەوڵەتی تورکیش نەرم بوو و باسی چارەسەری ئاشتیانەشکرا و لە دڵی #ئامەد#ەوە گوترا کێشەیەک هەیە بەناوی کێشەی کورد و دەبێ چارەسەر بکرێ، تا گەیشتە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ ئینجا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و دواتر قسەکردن لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی و تا گفتوگۆکانی ئەوروپاش چوو، دروست لەوکاتەدا پەکەکە غرورگرتی و بێ ئاگابوو لەوەی پێشڤەچوونەکان بەرهەمی فشار و ڕێزی هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و #نێچیرڤان بارزانی# و ڕەحمەتی #مام جەلال#ن نەک هەڵە بەردەوامەکانی پەکەکە.. ئێوە بە سیاسەتی چەوت و چالاکیە نا مرۆڤانە و نا دیموکراسییەکان و نەبوونی هیچ ڕوئیایەک واتانکردوە وڵاتانی دونیا زیاتر گویێ لە قسەکانی خەڵکی وەکو باخچەلی بگرن، کە ئەمەش بەرهەمی هەڵەکانی خۆتانە، سەبارەت بە ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەش چ بڕیارێک دەدەن ئەوان خۆیان لێی بەرپرسن..
لەبارەی #شنگال#یشەوە جارێکی دیکە بیرتان دێنینەوە کە شنگال بەشێکی دانەبڕاوی خاکی کوردستانە و لە هەموو ئه و گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق کراوە هەردەم سووربووین لەسەر ئەم پرەنسیپە و بەردەوامیش دەبین، کەچی ئێوە تازە بەتازە لە کوردستانی دادەبڕن، ئاخر ئەوە چ لۆژیکێکە کە ئێمەی خەڵکی شنگال شەرعیەتمان نییە، بەڵام ئەوانی لە شوێنی دیکە هەڵاتوو و پەنابەر شەرعیەتیان هەیە! ئەمە لە کوردەواریدا پێی دەڵێن ڕووی دەوێ ئەمما ڕووی قایم.. هەموو ئەو ناوانەی دروستتان کرد شەرعیەتیان نییە نەک ئەوان بەڵکو ئێوەش شەرعیەتتان لە هەرێمی کوردستان نییە بۆ دەستوەردان لە کاری ئیداری و حوکمڕانی و سەربازیی، تەنیا حکومەتی هەرێم و #وەزارەتی پێشمەرگە# نەبێت، جا چ کەسی دیکە وا دەڵێت یا وای گوتووە لە مسداقیەتی ئەم بابەتە ناگۆڕێ.
لە کۆتایی دا دەڵێین: تکایە ئەگەر قسەتان کرد ئەوەندە درێژەی مەدەنێ یا بەکوردیەکەی درێژ دادڕی مەکەن تا ئێمەش ناچار نەبین ئەوەندە وەڵامتان بدەینەوە کە ئیدی پێڕانەگەن چۆن ماسکی سەر ڕووخسارتان ببەستنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبێکی جەماوەری خاوەن قەزییە لە ناوچەکەدا، ڕوئیا و پەیامی خۆی لە چوارچێوەی سیاسەتێکی لۆژیکانە لەسەر قەزیەی کورد لە بەرگێکی شەرعی و یاساییدا پێشخستووە و پێشی دەخات، ئێوەش خەریکی خۆتان بن و دەست لەم چیرۆکە بەتاڵانە هەڵگرن، چونکە ئەم شانۆیەی کە ئێوە دەیگێڕن دەمێکە بینەری لە نێو کوردان نەماوە، پێویستە خۆتان بگۆڕن و بەخەبەر بێنەوە.
بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
6ی ئەیلولی 2020[1]
ئەم بابەتە 2,779 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 06-09-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-09-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 08-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,779 جار بینراوە
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!