🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
ئەبوبەکر شوان[1]
هەولێر - 2010
📕 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا؛ فەلسەفە، مێژوو، ئەدەب
📕 پۆلیسی تەکنیکار
نووسین: د.مارسیل لوکلیر
وەرگێڕانی: غفران سەلیم سام
📕 پۆلیسی تەکنیکار
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
نووسین: مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی
پیاچوونەوە: شاخەوان عەلی مامۆکی
📕 تەق تەق چیرۆک و سەرهەڵدان
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین
👫 عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
نووسینی: ئارتۆ پائاسیلننا
وەرگێڕانی: ئەمیر قازی [1]
📕 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
✌️ شەهیدان
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - ...
✌️ شەهیدان
عوسمان مەحمود محەمەد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-03-1991
📕 پەڕتووکخانە
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕین...
✌️ شەهیدان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوە...
📖 جینۆسایدی سایکۆلۆژی و کلتوری ئێزدیەکان بەشی 9 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

جینۆسایدی سایکۆلۆژی و کلتوری ئێزدیەکان بەشی 9
نووسینی: کازیوە ساڵحکازیوە ساڵح
ئێزیدی نە تاووس پەرەستە و نە شەیتان پەرەست:
ئێمە شەیتانی خۆمانین، ئەم دونیاشمان کردووە بە دۆزەخ بۆ خۆمان ئۆسکارد وایەڵد
بە ڕەچاو نەکردنی ئەو راستیەی تا چەند شەیتان بوونی هەیە، سەرچاوەی کۆنسێپتەکە تا چەند دروستە، لە کوێیەوە هاتووە و لە کوێی مرۆڤدا حەشاردراوە. شەیتان بووە بە بیانویەک بۆ پەنادانی کار و نێتە قێزونەکانی مرۆڤ. ژمارەی ئەوانەی قوربانی ئەم نێتەن کەم نین، بەڵام درێژترین ماوەی قوربانیدانی ئەم نێتە ئێزیدی تۆماری کردووە. ئەویش بە هۆی لاوازی نەتەوەیی، یەکدەنگی و یەک دەستی ناحەزانی کورد و ئێزیدی، ئەو چەوساندنەوە نەبڕاوەی بە دڕێژایی مێژووی لە پاش سەرهەڵدانی ئاینی زەردەشتییەوە تا ئەمڕۆ سێبەری زاڵ بووە بە سەریاندا، جگە لە نەخوێندەواری و نەبوونی هۆشیاری نووسین و ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوەی ئەو تێکدانە ئاینی و کلتوری و نەتەوەییانەی دراوەتە پاڵییان.
لە گەڵ ئەوەی وەکو لە ژمارەکانی ڕابردوودا باسم کرد لە متۆلۆجیادا تاووسی مەلەک کوڕی خواوەند و دوایش خۆی گەوترەی خواوەندەکان بووە. ئەمەش بۆ هەر نەژادێکی دی بووایە نەک کورد هەمیشە بە خوا سەیری دەکرد و ناوی دەهێنا، چوون سەدان نەژاد و نەتەوە و ئاینزا لە جیهاندا هەتا ئێستا لە سەر ئەو باوەڕو کلتورە دێرینانەماونەتەوە. جگە لەوەی ئەو مرۆڤو نەتەوانەی ڕووبەڕووی سەختی زۆر ئەبنەوە بە هۆی هەر فاکتەرێکەوەبێت زیاتر هۆگری ئەو فاکتەرە ئەبن، بۆ نموونە ئەوانەی لە ڕووی نەتەوەییەوە چەوساوەن نەتەوەییترن هەتا نەژادە ئازادەکان. ئەمە بۆ فاکتەرەکانی دی هەر وایە بە تایبەت ئاین، بەڵام ئیزیدی زۆر نەکەوتوەتە ژێر کاریگەری سۆزداری لە گەڵ ئەو فاکتەرە ئاینیانەی کە لە میتۆلۆجیادا هاتوون سەبارەت بە تاووسی مەلەک و وەکو فریشتە مامەڵەیان بە مێژوو و بوونی تاووسەوە کردووە نەک خودا. لە لایەکی دی لە گەڵ ئەوەی خۆیان بە نەوەی ئیبراهیم ئەزانن، بە پێی ئەو میتۆلۆجیایەش ئەبێت ڕەگەزێکی ڕەسەنتری مرۆڤایتەی بن، لە گەڵ ئەوەشدا لە پاڕانەوە و نێوێژەکانیاندا دان بە زۆربەی ئەو ئاین و پەیامبەرانەدا ئەنێن کە پێش وە پاش خۆیان هاتوون
ئێزیدی پێی وایە خودا دروستکەری گێتی و هەموو بوونەوەرەکانیەتی، هەر خوداش چاکە وئاوەزی لە مرۆڤدا دروستکردووە، خراپە و شەڕی بۆ نانێرێت، بەڵام ئەتوانێت نەهامەتی و خراپەیان لێ دوور بخاتەوە، هەر وەکو چۆن ئەتوانێت چاکەیان لە ناودا بڵاو بکاتەوە. بۆ جێ بە جێکردنی کارەکانی دنیاش خودا مەلائکە / فریشتەی ناردووەتە سەر زەوی، وە لای ئیزیدی تاووس گرنگترینیانە چونکەپێیان وایە نزیکترینیانە لە خوداوە.
بە پێی ئەو سەرچاوانەی لە لایەن ئەم نووسەرانەوە ' زهیر کازم عبود 2011، سعید الدیوەجی 2003، ، خلیل الجندی 1998، گەیست 1987، تد. ' نووسراوون، جگە لەوەی ئەو گریمانە ڕوو ئەخەنە کە خوداوەندی یونان تیوێس و خوداوەندی مەسیحیەکان زیۆس هەر لەو تاووس /تامۆزەکەی ئێزیدیەوە وەرگیرابێت، هەروەها حەوت فریشەتەکە ئێزیدیان بەم شیوەیە ڕیزبەند کردووە:
خودا لە ڕۆژی یەکەشەمەدا فریشتە عەزازیلی تاووسی مەلیک دروست کردووە.
تا ئێرە دەرئەکەوێت کە تاووس لای ئێزیدی بە خودا سەیر نەکراوە و بەڵکو ناوی بەهێزترین فریشتەیە لە میتۆلۆجیای ئیزیدیدا، وە ئێزیدی تاووس پەرەست نیە، بەڵام تاووس گەورەترین فریشتەیە و پیرۆزترین هێمای ئاینیانە لەوێوە پێی ئەڵێن تاووسی مەلەک. کەم نین ئەوانەی بە بت پەرەستیشیان تاوانبارکردن تەنها لە بەر ئەوەی پەیکەری چەند تاووسێک لە دەوری لالش و مەزارگەکانیاندا دانراوە. ئەمەش جگە لە ڕەمزییەت بۆ ئاینەکەیان هێما نیە بۆ هیچ شتێکی دی، وەکو چۆن مەسیحیەکان خاچیەکیان هەیە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەو ئاینە لە کاتێکدا لە سەردەمی خودی مەسیحدا ئەو خاچە نە بوونی هەبووە و نە هێمایەکی هاوشیوەش لە ئارادا بووە، یەکەم کەسیش کە خاچی کرد بە ڕەمزی مەسیحیەکان قوستەنتین بوو، گوایە خەوی بینیبوو ئەو سێ مێخەی کە مەسیچی لە سەر لە خاچدرا و دوای ناوی نرا خاچ بکەن بە هێمای خۆیان. خەونێک لە کاتێکی ساکاری مامەڵەو ژیاندا ئەکرێت بە هێما ئاینیەکی بەرفراوانی وەکو مەسیحیەت. لەم ڕوانگانەوە تاووسی مەلەک شەیتان نیە، بت نیە، پەرستراو نیە، فریشتەیەکی پیرۆزە و هێمایەکی ئاینی یە و ئیزیدیش لە بەر ئەوەی گروپێکن تەنها لە ڕێگەی ئاینەوە تایبتمەندی خۆیانیان پاراستووە نەک خاک و نەتەوە و نیشتمان ڕێزیەکی بێ وێنەیان بۆ هێما و نوینەرە ئاینیەکانی خۆیان هەیە و ئەمەش مافی ساکاری هەر مرۆڤ و نەژاد و نەتەوەیەکە. کەواتە ئەم چەوساندنەوە بێ پسانەوەی ئیزیدیەکان بە بیانووی شەیتان پەرەست لە کەیەوە و لە کوێیوە سەرچاوەی گرتووە ؟ کێ بە شەیتان پەرەست تاوانباریکردن؟ چ جۆرە ڕاڤەیەکیان خستە بەر دەست بەوا بتەوێ توانیان ڕەگی چەوساندنەوە و لە ناوبردنی هەمیشەی ئیزیدی بچێنن؟
مەتەمسەکۆنسیس واتە کۆپیبوونەوە یان ' التناسخ'، زیندووبوونەوەی ڕۆح metempsychosis ئێزیدی باوەڕی بە
هەیە پاش مەرگ. ئەوان پێیان وایە کاتێک مرۆڤ ئەمرێت سزا سەرەتایەکانی خۆی وەرئەگرێت و زیندوو بوونەوەی ڕۆحی دوا ناکەوێت بۆ ڕۆژی قیامەت، بەڵکو ڕۆحە خێر بەخش و پاکەکان دەچنە جەستەی خەڵکێکی پاکەوە و ڕۆحە شەڕانگێزەکانیش دەچنە جەستەی خەڵکێکی خراپەوە، یان ئەکرێت بچێتە جەستەی ئاژەڵەوە.بۆ ئەوەی کاری مرۆڤ رێکبخرێت خودا فریشتەی ناردووەتە سەر زەوی بۆ ئەوەی مرۆڤ لە خودا و لە ئەوانیش بپاڕێینەوە کە پاڕانەوەی لای خودا بۆ بکات لە گوناهەکانی خۆش بێت و ڕۆحی پاکی خەڵات بکات.
لە دووشەەمەدا فریشتە دەردائیل... کە شێخ حەسەنە
سێ شەمە فریشتە ئیسرافیل... کە شێخ شەمسە
چوار شەمە فریشتە میکائیل... کە شێخ ئەبو بەکرە
پێنج شەمە فریشتە جبرائیل... کە شێخ سوجادەدینە
هەینی فریشتە شەمنائیل... کە شێخ ناسرەدینە
شەممە فریشتە نورائیل... کە شێخ فخرەدینە
پێشتر باسی مێژووی تاووسم کرد کە چەند کۆنە و چەند پێش ناوی ئەو شێخانەی بۆ ناوی مەلائکەکانیان زیاد کردووە بوونی هەبووە. هیچ گریمانەیەک لە ڕووی مێژوویەوە نایسەلمێنێت ئەو ناوانە لە بنەمادا لە گەڵ بوونی ئێزیدا هاوتەکی ناوی مەلائکەکانیان کراون، چوون لە بنەمادا کاتێک میتۆلۆجیای فریشتەکان هەبووە کەسەکان یان شێخەکان بوونیان نەبووە. بۆیە لای من گریمانەی ڕاست ئەوەیە کە دەستکاری ئاینەکە کراوە. ئەمەش یەک: واتای چاکسازی و پێداچوونەوە ئەکات کە هەمیشە کاریەکی باشە ئاینەکان لە گەڵ خواستی سەردەمدا بگونجێنرێن. دوو: بە خودکردن یان زیاتر کۆکردنەوەی ئەکات لە بازنەی کوردی ئێزیدیدا. واتە ئەکرێت ئەم سەربارکردنە لەپێناوی سووکردن یان سڕینەوەی ئەو تۆمەتانە بێت کە زەردەشتی و ئیسلام و هەندێ جاریش مەسیحی داویانەتە پاڵ ئێزیدی و هەر یەکەیان بە گروپێکی سەر لێشێواو و هەڵگەڕاوەی خۆیان لە ژێر دروشم و چیرۆکی هەڵواسراوی سەیردا گەیانراوون بە خەڵک، هەر یەک لەو چیرۆکانەش شەرعیەتی کوشتنن، پاکتاوکردن ولە ناوبردنی گشتی ئێزیدی بەخشیوە. بەخودکردنی ئاینەکە و زیادکردنی خەڵکانێکی ئێزیدی بۆ ئەو سەردەمانە گونجانێک و وەلامدانەوەیەکیش بووە بە ڕووی ئەو نادادوەری و توندوتیژیانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە. ئەم گریمانانە لەوێوە سەرچاوە ئەگرن کە ئێزیدی باوەڕی بەوە هەیە فریشتەکان ئەو بوونەوەرانەن لە ڕووناکی دروست بوون و جەندەرییان نیە واتە نە ژنن نە پیاو، بەڵام لە هەمان کاتیشدا سەربارکردنی کۆمەڵێک ناوی مرۆڤ و ئەو مرۆڤانەش هەموویان پیاون وو دەسەڵاتی ئاینی و خێلەکیان هەبووە لە ناو ئیزیدا گریمانە ئەوە ئەباتە سەر کە لە پێناوی خۆپاراستندا بووبێت.
بیرمان نەچێت ئێزیدی باوەڕی بە کۆپی ڕۆح هەیە، بۆیە ئەگەر پێی وابێت ڕۆحی هەر یەک لەو فریشتانە لە جەستەی ئەو پیاو چاکانەدا بوون کە خۆی باوەڕی پێیەتی ئەکرێت گریمانەیەکی دیکە بێت.
لەمانە گرنگتر ئەوەیە ئێزیدی ناو و کەسیەتێکی ڕاستەقینەی بۆ تاووسی مەلەک سەربار نەکردووە، چوون بە پێی ڕێبازی ئەوان 'تاووس' مەلیک یان سەرکردەی هەموو فریشتەکانە، و کارەکتەرێکی ساکار نیە، چوون تاووس لای خودا خۆشەویستە، بۆیە زۆربەی خێر و چاکە و خۆشیەکانی ژیان لای تاوسەوە خودا ئەیگەیەنێت بە مرۆڤ.
ئێزیدی پێێ وانیە خوا نێردەری شەڕ و خراپە بێت، تەنانەت ناوی خودا بەو کۆنسیپە نادروستانەوە نالکێنن. پێیان وایە خودا تەنها خێر و چاکە بۆ مرۆڤ ئەنێرێت ولە ڕێگەی فریشتەکانییەوە هاوکاری ئەکات، مرۆڤ خۆی بەرپرسە لە خراپەکاریەکان و تەنها پەیوەندی بە دەروونی مرۆڤەوە هەیە، ئەگەر خودا شەڕی بناردایەتە خوارەوە بۆ مرۆڤ ڕۆژی حسابی نەئەبوو.ئەم بۆچوونە لە گەڵ بوچوونی ئاینی وەکو بودیزم گونجاوە، لە ڕووی فەلسەفیشەوە لە زۆر ڕووەوە ئەکرێت مامەڵەی لە گەڵ بکرێت، لە گەڵ بۆچوونەکانی ئەنەشتاین سەبارەت بە بوونی تاریکی لە غیابی روناکیدا، هەتا بۆچوونەکانی ئۆگەستین و چارڵس هارتهۆرن سەبارەت بە بوونی خودا و بونیاد و حوکمی تەواقفقی، حوکمی زانستی نوێ و حوکمی دژە بت پەرەست.
تا ئێرە دەرئەکەوێت کە تاووس لای ئێزیدی بە خودا سەیر نەکراوە و بەڵکو ناوی بەهێزترین فریشتەیە لە میتۆلۆجیای ئیزیدیدا، وە ئێزیدی تاووس پەرەست نیە، بەڵام تاووس گەورەترین فریشتەیە و پیرۆزترین هێمای ئاینیانە لەوێوە پێی ئەڵێن تاووسی مەلەک. کەم نین ئەوانەی بە بت پەرەستیشیان تاوانبارکردن تەنها لە بەر ئەوەی پەیکەری چەند تاووسێک لە دەوری لالش و مەزارگەکانیاندا دانراوە. ئەمەش جگە لە ڕەمزییەت بۆ ئاینەکەیان هێما نیە بۆ هیچ شتێکی دی، وەکو چۆن مەسیحیەکان خاچیەکیان هەیە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەو ئاینە لە کاتێکدا لە سەردەمی خودی مەسیحدا ئەو خاچە نە بوونی هەبووە و نە هێمایەکی هاوشیوەش لە ئارادا بووە، یەکەم کەسیش کە خاچی کرد بە ڕەمزی مەسیحیەکان قوستەنتین بوو، گوایە خەوی بینیبوو ئەو سێ مێخەی کە مەسیچی لە سەر لە خاچدرا و دوای ناوی نرا خاچ بکەن بە هێمای خۆیان. خەونێک لە کاتێکی ساکاری مامەڵەو ژیاندا ئەکرێت بە هێما ئاینیەکی بەرفراوانی وەکو مەسیحیەت. لەم ڕوانگانەوە تاووسی مەلەک شەیتان نیە، بت نیە، پەرستراو نیە، فریشتەیەکی پیرۆزە و هێمایەکی ئاینی یە و ئیزیدیش لە بەر ئەوەی گروپێکن تەنها لە ڕێگەی ئاینەوە تایبتمەندی خۆیانیان پاراستووە نەک خاک و نەتەوە و نیشتمان ڕێزیەکی بێ وێنەیان بۆ هێما و نوینەرە ئاینیەکانی خۆیان هەیە و ئەمەش مافی ساکاری هەر مرۆڤ و نەژاد و نەتەوەیەکە. کەواتە ئەم چەوساندنەوە بێ پسانەوەی ئیزیدیەکان بە بیانووی شەیتان پەرەست لە کەیەوە و لە کوێیوە سەرچاوەی گرتووە ؟ کێ بە شەیتان پەرەست تاوانباریکردن؟ چ جۆرە ڕاڤەیەکیان خستە بەر دەست وا بتەوێ توانیان ڕەگی چەوساندنەوە و لە ناوبردنی هەمیشەی ئیزیدی بچێنن؟[1]
#️ هەشتاگ
#کازیوە ساڵح |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | کازیوە ساڵح
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-02-2015
📖 کورتەباس
1.👁️جینۆسایدی سایکۆلۆژی ئێزدیەکان بەشی 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کازیوە ساڵح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-02-2015
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: کەنەدا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 10 2020 11:02AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 10 2020 11:46AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 10 2020 11:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 248 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.126 KB Sep 10 2020 11:06AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمەڵەی ئیخوان ئەلسەفا...
  📖 ملوانکە شیعری مۆبایل
  📖 مەملەکەتی ژن
  📖 پۆلیسی تەکنیکار
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-03-2021
  🗓️ 03-03-2021
  🗓️ 02-03-2021
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
لە ساڵی 1949 لە گوندی گوڵان لەدایک بووە، لە ساڵی 1977 بۆتە پێشمەرگە، لە سەرەتاکانی شۆرِشەوە لەگەڵ شەهید عەلی نەبی دا بووە، لە رۆژی 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
ئیبراهیم محەمەد ئیبراهیم - حاجی ئیبراهیم
عوسمان مەحمود محەمەد
لە ساڵی 1968 لە رانیە لەدایک بووەو لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕیندا ئەویش قارەمانانە بەشداری کردووە، لە 05-03-1991 لە ئیستخبارات شەهید بووە.
عوسمان مەحمود محەمەد
05-03-1991
باشووری کوردستان
- پاش راپەڕینەکەی ئێڕاق، جەماوەری ئۆردوگای حاجیاوا و شاری رانیە هێرشیان کردە سەر دام و دەزگاکانی د.ق و شارەکەیان رزگارکرد، بەو شێوەیە رانیە بووە خاڵی گەشە و بڵاوبوونەوەی راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان، تاوەکو زۆربەی ئۆردوگا زۆرەملێکان و شار و شارۆچکەکانی تری گرتەوە.[1][2]
05-03-1991
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
هاوڕێ قادر رەسوڵ - هاوڕێ باخەوان
چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1994.
ئەم نامیلکەیە ساڵی 1994 بە تایپڕایتەر و فۆتۆکۆپی لەلایەن نووسەرەوە راکێشراوە.
ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیە وەک سەمینار لە ساڵی 1991 لە رواندز و ساڵی 1993 لە شاری ئامستەردام پێشکەشکراوە.

رووناکبیرانی کورد، ڕەخنەی ئەوە لە باوو باپیرانیان دەگرن کە بۆچی کورد تا ئێستا مێژوویەکی نووسراوەی تەواو و گشتگیری نییە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کێشەی مێژوویی سەبارەت بە کورد و کوردایەتی لەم سەدەی بیستەمەدا هەست پێ دەکەین و هاوکاتیش لەگەڵ ژیان و تەمەنی نا
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991
لەساڵی 1974 لە پشدەر لە دایکبووە.
لە لە 04-03-1991 لەقەزای خەبات (بەختیار عومەر حەسەن)وەک یەکەم هاوڵاتی لەکاتی دەستپێکردنی راپەڕین بەدەستی سەربازەکانی ئەوکاتی بەعس شەهید کرا.[2]
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات کە شەهیدبوونی بەختیار هوڕێوەیی بەفەرمی بکرێتە یەکەم شەهیدی راپەڕین.[3]
بەختیار عومەر حەسەن (هورێوەیی) یەکەم شەهیدی راپەرینەکەی ساڵی 1991

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574