خالید خۆشناو خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی هێمنە.
گروپی کۆمپانياکانی هێمن لە کوردستان دامەزراوە بە سەرمايەکی بەرزو لە حکومەتی هەرێمی کودستان تۆمار کراوە. پێک هاتووە لە چەند کۆمپانيايەک کە لە بوارەکانی بازرگانی و بەڵێندەرايەتی گشتی و پيشەسازی کەرەستەی بيناسازی کار دەکەن. کۆمپانياکانی گروپی هێمن پرۆژەی بيناسازی گەورەی ئەنجام داوە لە جۆری (بارەگاکانی سەربازی و باڵاخانه و سەنتەری بازرگانی و کۆمەڵگای پيشەسازی و نيشتەجێبوون (زياتر لە 3000 يەکەی نيشتەجێبوون لە هەردوو شاری ئيتاڵی 1 و 2) لە شاری #هەولێر# بنیات ناوە. کۆمپانياکانی گروپی هێمن لە لايەن بەڕێز خالد خۆشناو دامەزراوە لە دەيەی کۆتايی سەدەی ڕابردوو.هێمن گروپ لەناو کریەرەکانی دا بەوە بەناوبانگە کە پرۆژەکان لە کاتی خۆی دا بە ئەنجام دەگەیەنێت گروپی هێمن ناوێکی ديارو کارامەيە لە پرۆژەکانی کەرتی گشتی و تايبەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق. بۆ بەهێزکردنی تواناکانی جێبەجێ کردن گروپەکەمان ژمارەيەکی دياری کارگەی بەرهەم هێنانی کەرەستەی بيناسازی دامەزراندووە بۆ پاڵپشتی کردنی پرۆژەکانمان و پێداويستی بازاڕی کوردستان و عێراق. له و کارگانە (کارگەی قير، چيمەنتۆ، هۆلۆکۆر، گێردەر، کۆنکريت، بلۆک، بلۆکی تايبەت بە گەرمابڕ.
گروپی هێمن پرۆژەی جێبەجێ کردووە لە عێراق بۆ کۆمپانياکانی ئەمريکی (بارەگای سەرکردايەتی گشتی هەواڵگری و ئاسايشی گشتی لە بەغدا، سەربازگەی فڕۆکەخانەی #کەرکووک#، بنکەی سەربازی ئەسەد لە ئەنبار) ژمارەيەک پرۆەی گەورە لە بابەتی هوتێل و سەنتەری بازرگانی و شاری نيشتەجێبوونی ئيتاڵی (1 و 2) لە شاری هەولێر. هەروەها ژمارەيەکی زۆری کارگەی بەرهەم هێنانی کەرەستەی بيناسازی دروست کراون بۆ پاڵپشتکردنی پرۆژەکانمان.[1]