شەیتان میزی بەدەم وچاوی داکردیە
ئەم ئیدیۆمە لەکوردەواریدا بۆ گاڵتە و قۆشمە و خۆشی و شێوازێکی توخمیانەی وەرگرتووە بۆ ژنان بەکاردەهێنرێت بەتایبەت ئه و ژنانەی بەهەر هۆکارێک بێت هاوژینەکەیان نەماوە واتە بێ هاوژین وبێ وەژنن، شەیتان کە پێچەوانەی چاکەکاری و خێرە و لەئاینی ئیسلامدا بەناو دەمارەکانی خوێنی مرۆڤدا گوزەر دەکات و هێمای شەڕانگێزی و نەفرەتە بۆ سەرنج ڕاکێشانی پیاوان و ڕەگەزی نێرینه، ئه و ژنەی بێ هاوژینە و بێوەژنە میز بەڕووی دادەکات بۆ ئەوەی جوان و شیرن وپڕفرۆش بێت و ببێتە مایەی نەزەری حەڕام و سەرنجی ناشەرعی پیاوان ئەمە وایکردووە بە خەندینەوە بوترێت(شەیتان میزی بەدەم وچاوی داکردیە). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 723 جار هاتیە دیتن