پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,824
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
بەناز مەحمود، ئەو مەرگەی دەکرێتە دراما!
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەکتەرانی ڕۆڵی سەرەکی HONOUR

ئەکتەرانی ڕۆڵی سەرەکی HONOUR
نوسین و ئامادەکردنی: #جوان عومەر ئەحمەد#
=KTML_Bold=هەڵوەرینی باڵەکانی فڕینی ژن ئەو کاتەیە کە بە کۆڵانی ئەوینی
پیاوێکی تاریکی،
نەرجسیی کوڕی جەهلدا ڕەتدەبێ
شکانی گۆزەی ژیانی بێگومان بەدەست دڵیەتی!=KTML_End= (#کەژاڵ ئەحمەد#)
ئازارەکانی ژن بوون لە کۆمەڵگای نێرسالاریدا دە هێندەی ئازاری بێنیشتیمانی دژوارە، لێرەو لەوی زۆر جار گوێبیستی کاریگەری پەروەردە دەبین لەسەر مینتالیتی تاک و تایبەتریش نێر. زۆر جارێش ڕەخنەی توند لە دایکان و خوێندنگەکان دەگیرێت بۆ ئەو جیاکاریە نا تەندروستەی لە پەروەردەی کچیک و کورێک دەیکەن، بە جۆرێک هیچ کام لەم دوو ڕەگەزە فێر ناکرێن ئەرک و بەرپرسیاریەتیان وەک مرۆڤ چیە لەسەر زەوی پێش ئەوەی ڕەگەزیان ببێتە بەربەست لەبەردەمیان. تا دەگاتە ئەوەی کوڕێکی بە ڕواڵەت بە هێز و لە ناخەوە تێکشکاو و بێباوەر بە خۆ و کیژێکی شەرمن، سست و بێهێز دەخاتە کۆمەڵگا، کە هەردوولایان بێ یەک دوو زۆر بە ئاسانی دەکەونە داوە نەخوازراوەکانی ژیان و فریو دەدرێن، سەرئەنجام هەریەکیان بە جۆرێک دەبنە قوربانی پەروەردە و ژینگە و کەلتور.
چیرۆکی خۆکوشتن یاخود کوشتنی ژنێک دەکرێت بڵێین ڕۆژ نیە گوێبیستی نەبین بە جۆرێک کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر بیرکردنەوەکانمان دروست کردوە گەر ژنێکی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا و بە هەر ڕوداوێک گیانلەدەست بدات، بێ گەڕان و بەدواداچوون بیر لە دروستکردنی سینارێۆیەک دەکەینەوە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی کوشتنی لە ژێر بیانوی شەرەفدا.
من ناچمە ناو باسی شەرەف پێم وابێت زۆرێک لە کەسانی پسپۆر لەو بوارەدا ئەم باسەیان دەیان جار شیکردۆتەوە، تەنها خاڵێک جێی هەڵوێسەتەیە لێرەدا کاریگەری پەروەردە ناتەندروستە لەسەر دایکان و باوکان و نەبوونی مەودایەکی فراوانە بۆ چارەسەی کێشەکانی خۆیان و خێزانیان هەتا سەرئەنجام چیرۆکی نەخوازراوی ئاوای لێ دەکەوێتەوە، کە ئەویش دیسانەوە هەر وەکو پەروەردە دوو لایەنەیە، لایەک ئەو کەلتورەی دایکێک بێدەنگ دەکات لە ئاست کوشتنی جگەرگۆشەکەی کە زۆر باش دەزانێت خۆشەویستی تاوان نیە! ئەو پەروەردە نێرسالاریەی وای لە دایکێک کردوە کە بە پۆشاکی پیاوانەوە و لە پێناو مانەوەی کەرامەتی خۆی کە دەڵێت (شەرەف) کچەکەی بخاتە ژێر حوکمی بەردی نێرێک بی ئەوەی بتوانێت بڵێت نەخێر! لە لایەکی ترەوە باوکێک کە بە هەموو تواناکانیەوە ئامادەکاری ئەکات بۆ پەروەردەو پاراستنی جگەرگۆشەکانی، هەمانکاتیش دەیکاتە دڕندەو دەستی ئەچێتە ڕۆحی ڕۆڵەکەی. حەتمەن چەپڵەی کۆمەڵگاو ئافەرینی کەلتوور و کەمتەرخەمی یاساش پشکی شێریان لەم جۆرە کەیسانەدا بەردەکەوێت.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/388334/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەناز و پەتەکەی ملی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەناز و پەتەکەی ملی=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=کورتەیەک لە چیرۆکی بەناز مەحمود و تاوانە گەورەکەی بەرامبەری کرا:=KTML_End=
تراژیدیایی مەرگی کچێکی نیشتیمانەکەم لە شانشینی یەکگرتوو (United kingdom)دەبێتە هەوێنی نووسینی پەرتووکێک و دواتریش زنجیرە درامآیەکی تەلەفزێۆنی لە یەکێک لە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە کە بڕیارە شەوی دوشەممە ڕێکەوتی 28-09-2020 لە کەناڵی (ITV) پەخش بکرێت.
بەناز محمود بە ڕەچەڵەک کوردە و لە دایکبووی شاری #سلێمانی#ە، لە سەرەتای تەمەنیدا لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە وڵاتی بەریتانیا دەکەن و لە شاری لەندەن لە ناوچەی میتشام(Mitcham) کە دەکەوێتە باشووری لەندەن جێکەوت دەبن، لە سەرەتای لاویدا بە فەرمانی باوکی بە زۆر بە شوو دەدرێت. پاش ماوەیەکی کەم جیادەبێتەوە، پاشان پەیوەندی خۆشەویستی لە گەڵ لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (ڕەحمەت سلێمانی) دەبەستێت، (ڕەحمەت) لاوێکی تەمەن 28 ساڵی دانیشتوی لەندەنە پەیوەندی سۆزداری لەگەل بەناز هەیە. خێزانی بەناز بەمە ڕازی نابن دەکەونە دژایەتی و فشار خستنە سەر ڕەحمەت بۆ ئەوەی دەست لە بەناز هەڵگرێت. ڕەحمەت بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە دەستبەرداری عەشقەکەی بێت بۆیە چەند جارێک هەوڵی ڕازیکردنی خێزانی بەناز دەدات وەلێ هەوڵەکانی بێهودە دەبن. لە بەرامبەردا بەناز چەند جارێک گوێی لێبوە ئەندامانی خێزانەکەی لە دانیشتنێکی مشتومڕئامێزی خێزانیدا باسی پلانی کۆشتنی دەکەن و بە کچێکی سەرکێش ناوی دەبەن، تەنانەت باسی کوشتنی خۆشەویستەکەیشیان کردوە. پۆلیس نامەیەکی دەستنوسی بەنازی دەستکەوتوە (پاش تاوانەکە) کە تێیدا ناوی ئەو پیاوانەی ئاشکراکردوە کە ئامادەکراون بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە. چەندین جار باوکی بەناز هەڕەشەی کوشتن لە بەناز دەکات بۆیە بەناز زیاتر لە 5 جار سکاڵا لای پۆلیس تۆمار دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە مەترسی لەسەرە و لەژێر فشاری توندی باوک و مام و ئامۆزاکانیدایە.
پاش ئەوەی پۆلیسی لەندەن سەردانی ماڵی باوکی بەناز دەکەن و گوێبیستی خێزانەکەی دەبن وا تێدەگەن کێشەیەکی بچوکە و هیچ ڕیوشوێنێکی ئەمنی بۆ پاراستن و دورخستنەوەی بەناز ناگرنەبەر. هەتا لە شەوی 24-01- 2006 بەناز بە شێوەیەکی ذڕندانە لە لایەن باوکی بە ناوی مەحمود بابەکر و مامی بەناز بە ناوی ئاری و ئامۆزایەکی بە نای دانا، بەناز لەماڵی خۆیاندا ئەشکەنجە دەدەن و پاشان دەیخنکێنن وەک مامی لە دان پێدانانەکەیدا باسی دەکات دەڵیت؛ بەناز لە کاتی ئەشکەنجەدا چەند جارێک هەوڵی خۆ دەربازکردنی داوەو زیاتر لە 5 خولەک پەتەکەمان لە ملیدا توند کرد هەتا گیانی دەرچوو. پاش ئەم تاوانە قێزەوەنە باوک و مامی بەناز جەستەی بەناز بێ بەزەیی دەئاخننە ناو جانتایەکی گەشت و دەیبەن لە لە باخچەی ماڵێک لە گەڕەکی(Alexandra Road) لە ناوچەی هاندۆرس(Handsworth) لە شاری بێرمینگهام کە نزیکەی 2 کاژمێر لە لەندەن دوورە، حەشاری دەدەن. هەر لە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانباران دەگەڕێنەوە باشوری کوردستان و لە شاری سلێمانی دەبن هەتا کاتی پشکنین و ووردبینیەکانی پۆلیس یەک لا دەبێتەوەو دەیانگەڕێننەوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/388334/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شوێنی دۆزینەوەی تەرمی بەناز=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شوێنی دۆزینەوەی تەرمی بەناز=KTML_ImageCaption_End=
مەخابن بەناز بوو بە قوربانی توندوتیژی خێزان و کەلتوور و کەمتەرخەمی یاسا، لە دوای وون بوونی بەناز خوشکەکەی بە ناوی بێخاڵ و خۆشەویستەکەی سکاڵا تۆمار دەکەن بۆ بزربوونی بەناز، پۆلیسی (Metropolitan Police) دەکەوێتە پشکنین. لێکۆلەوەری بە ناوبەنگی بەریتانیا و شاری لەندەن کارۆلین گۆد (Caroline Goode) کاری بە دواداچون و دۆزینەوەی تاوانباران دەگرێتە ئەستۆ.
کارۆلین یەکێکە لە لێکۆلەوەرە (Detective)بە ناوبەنگەکانی وڵاتی بەریتانیا و ناوچەی لەندەن کارۆلین ماوەی 33 ساڵە کار لە بەدواداچونی تاوانی کوشتنەکان دەکات لە شاری لەندەن و بە یەکێک لە لێکۆلەوەرە ژیرەکان دەناسرێت هەتا ئێستا پەردەی لەسەر زیاتر لە 100 تاوانی کوشتنی لاداوە و تاوانبارانی ڕادەستی یاسا کردوە. کارۆلین لە ساڵی 2012 خەڵاتی شاهانەی شانشینی (the Queens Policing Medal) پێبەخشرا لەسەر لێکۆڵینەوەو دۆزینەوەی تاوانبارانی کەیسی بەناز مەحمود.
پاش سێ مانگ گەڕان و لێکۆڵینەوە پۆلیس توانی تەرمی بەناز لە جانتایەکدا لە شاری بێرمینگهام بدۆزێتەوە بەمەش ڕووداوەکە میدیاکانی وڵاتی بەریتانیای هەژاند و کوشتنی بەناز بوو بە مانشێتی زۆرینەی ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە.
لە سیپتەمبەری ساڵی 2020 کەناڵی ئایتیڤی ئەم چیرۆکە تراژیدیە و هەموو بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە دەکاتە درامایەکی تەلەفزیۆنی و ناوی دەنێت شەرەف (honour)!
درامای شەرەف کە بڕیارە لە شەوی دوشەممە 28-09-2020 پەخش بکرێت، ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی کەیلی هاویس ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، وەک لێکۆلەرەوە لە کەیسی بەناز، واتا ڕۆڵی کارۆلین گۆد(Caroline Goode) بەرجەستە دەکات.
کەیڵی هاوێس (Keeley Haews) لە دایک بووی 10-02-1976 شاری لەندەن و دەرچوی پەیمانگای شانۆی سیلڤیایی شانۆییە (Sylvia Young Theatre School)سەرەتای کاری هونەری لە ساڵی 1998 بوو لە چەند درامایەک لەوانە (Our Mutual Friend) چەندین کاری تری دراما و شانۆ. کەیلی لە ماوەی کار کردنیدا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە لەوانە ساڵی 2008 بووە بە خاوەنی خەڵاتی (Glamour Best UK Television Actress Award) دواتر خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ درامای (Crime Thriller Awards) بەدەست هێناوە. وەک خۆی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی BBC دەڵێت؛ شەرەفێکی گەورەیە من ڕۆڵی سەرەکی ببینم لە چیرۆکێکی گەورەی وەک کوشتنی بەناز، لە کاتێکدا هەتا ئێستاش ڕۆژانە لە شوێنی جیاوازی دنیادا ژنان دەکوژرێن لەژێر بیانوی شەرەفدا.
درامای شەرەف (Honour) باس لە تاوانی کوشتنی بەناز مەحمودی کورد دەکات خاتوونە ئەکتەری بەریتانی کەیلی کە کە ڕۆڵی لێکۆلەوەری بەناوبانگی بەریتانی کارۆلین گۆد دەبینێت، بە ووردی هەموو بەدوادا چونەکانی ئەم کەیسە بەرجەستە دەکات و تاوانباران دەدۆزێتەوەو ڕادەستی پۆلیسیان دەکات. لەم درامایەدا بە ووردی باس لە چیرۆکی وون بوون و تاوانی کوشتن و دۆزنەوەی تاوانباران دەکرێت، هەروەک لە میدیاکاندا بڵاو دەکرێتەوە خوشکەکەی بەناز بە ناوی بێخاڵ ڕەخنەی توندی هەیە لەسەر دراماکەو، بە پاڵەوانزانی بۆ دەزگا ئاسایشیەکانی لەندەنی ناوزەند کردوە، هەروەها لە چاوپێکەتنێکیدا بۆ کەناڵی بیبیسی(BBC) دەڵێت بە بروای من ئەم درامایە ڕیز لێنان نیە لە چیرۆک و قوربانیەکانی بەناز بەڵکو تێکەڵ کردنی چەند کەیسێکە و بە پاڵەوانکردنی دەزگا ئەمنیەکانە.
نوسەری سیناریۆکە (ڤینای باتیل) دەڵێت نوسینی ئەم چیرۆکە توشی شۆکی کردم لە هەمان کاتدا هەستم بە تاوان دەکرد لە ئاست کەم تەرخەمی دەزگا ئەمنی و پۆلیسیەکانی لەندەندا کە نەیان توانیوە ژیانی بەناز بپارێزن لە پاش 5 جار سکاڵا کردن.
پاش کوشتنی بەناز مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ڕەحمەت سلێمانی دەبێت بۆیە ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێری پۆلیسدا بە نهێنی ژیان دەکات وەلی پاش دە ساڵ لە کوشتنی بەناز و لە ساڵی 2016 لە ماڵەکەی خۆیدا بە خنکاوی دەدۆزرێتەوە، هەتا نووسینی ئەم بابەتە ئەم باسە لە ژێر لێکۆلینەوەدایەو نەزانراوە خۆکوشتنە (Suicide)یاخود تاوانی کوشتن.
بە پێی سەرچاوە فەرمیەکانی دادگای لەندەن لە دوای ساڵێک لە تاوانەکە تێوەگلانی 5 خزمی بەناز بەم کەیسە بە فەرمی دەناسێنێت, لەوانە ئاری ئاغای مام و ئامۆزاکانی بە ناوی محەمەد ساڵح و عومەر حسێن و دانا ئەمین. لە 20-07-2007 تاوانباران ئاری مامی بەناز 23 ساڵ زیندانی و باوکی بەناز بە ناوی مەحمود بابەکر 32 ساڵ و دانا ئەمینی ئامۆزای بەناز 20 ساڵ و محەمەد ساڵح 21 ساڵ زیندانی سزا دراون.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/388334/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەیلی هاوێس=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەیلی هاوێس=KTML_ImageCaption_End=
شایانی باسە کوشتنی ژنان لەژێر بیانوی جیاوازدا نەک تەنها پەرتوکێک و درامایەک ناتوانێت باسیان بکات بگرە لە زۆربەی کۆمەڵگا مامناوەندەکاندا بوە بە کێشەیەکی ترسناک کە پێویستە یاساکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی جدی هەڵوێستەی لەسەر بکەن، بڕوانە لە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزاندا لە کوردستان، ئاماژە کراوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 زۆرترین ئافرەت لە #هەولێر# سکاڵایان تۆمارکردووە کە هەزار و 287 سکاڵا بووە، دواتر #دهۆک# 981 سکاڵا، سلێمانی 925 سکاڵا، #گەرمیان# 323، ڕاپەڕین 162 و #سۆران#یش 91 سکاڵا تۆمار کراون.
لەبارەی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ئافرەتانیشەوە لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، تەنیا یەک ئافرەت لە هەولێر و دوو ئافرەتئش لە دهۆک کوژراون.
لە هەولێر 3 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 9 ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە، لە دهۆک 7 ژن خۆیان کوشتووە و 11 ژنیش خۆیان سووتاندووە. لە سلێمانی دوو ژن خۆیان سووتاندووە، لە ڕاپەڕین ژنێک خۆی کوشتووە و یەکێکیش خۆی سووتاندووە، لە سۆران 2 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 3 ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێکی خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەکراوە.
سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی، هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون، لە دهۆک 11 حاڵەت، لە سلێمانی 7 حاڵەت و لە سۆرانیش 3 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون.
ئەم ئامارە تەنها مشتێکە لە خەروارێ، کارەساتی کوشتنی ژنان لەژێر چەتری شەرەف کارەساتێکی گەورەیە و دیسانەوە دەیڵێمەوە یەکەم هەنگاومان بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگا تاریکەکان تەنها پەروەردەیە![1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.itv.com/=KTML_Link_External_Between=لینکی زنجیرەی یەکەمی درامای شەرەف =KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.itv.com/=KTML_Link_External_Between=زنجیرەی دووەم و کۆتایی درامای شەرەف HONOUR=KTML_Link_External_End=
سەرچاوەکان:
ڕاپۆرتێکی کەناڵی دنیا (تفاصيل مروعة لجريمة الشرف الکردية في لندن)
.bbc.co.uk/news/uk-england-london-11716272
www.casemine.com
HONOUR
ACHIEVING JUSTICE FOR BANAZ MAHMOD
ڕاپۆرتی توندوتیژی دژی زنان.. کوردیپیدیا
=KTML_Link_External_Begin=https://www.awene.com/detail?article=35840=KTML_Link_External_Between=کوشتنی بەناز دەکرێتە دراما لە وڵاتی بەریتانیا=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 41,420 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - جوان عومەر ئەحمەد
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-09-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 27-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 28-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 08-12-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 41,420 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.321 KB 29-09-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.257 KB 28-09-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.177 KB 28-09-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,824
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!