بەهۆی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی #گەرمیان# #سەڵاح کوێخ#ا، د. #جوان ئیحسان فوزی# سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
دکتۆر جوان ئیحسان فوزی سەرۆکی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ سەڵاح کوێخا دەکات.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان هەڤاڵی تێکۆشەر (سەڵاح کوێخا)مان پێگەیشت، کەبەهۆی پەتای نەگریسی کۆرۆنا ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین، ئەم کۆستە پڕخەمە داخ و پەژارەی خستە دڵی هەموولایەکمان، هەڤاڵ کاک سەڵاح کوێخا تێکۆشەرێکی دڵسۆز و ماندونەناس و بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بەشێکی زۆری تەمەنی لەخەبات و تێکۆشان بەسەربرد، هەمیشە وەک تێکۆشەرێکی نیشتیمان پەروەر و بەئەمەک خەباتی دەکرد، لەڕۆژانی سەختی شۆڕشدا نموونەی پێشمەرگە و تێکۆشەری دڵسۆز و خۆنەویست و پشوودرێژ بوو، لەدەستدانی ئەم کادرە بەوەفا و دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان.
لەم ماتەمە گەورەیەدا بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و بنەماڵە شۆڕشگێرەکەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیانین.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت کۆچ کردوو هەڤاڵ کاک سەڵاح کوێخا جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خودا سەبوری هەموولایەکمان بدات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
دکتۆر جوان ئیحسان فوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق