نەقیب جەلال محەمەد ساڵح
دەربەندفەقەرەدەربەندفەقەرەیی ناسراو بە هەڤال (چالاک) ساڵی 1944 لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لە خێزانێکی کورد پەروەر لەدایک بووە و لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی تەواو کردووە.
ژیانی پێشمەرگایەتی:
لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 پەیوەندی دەکات بە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە.هەر لەوێوە نازناوی چالاکی پێ دەبەخشرێت.چالاک بەشداری داستانەکانیپێشمەرگە لە دەڤەری گەرمیان و شاخی بەمۆ وسەرتەک و شاری خانەقین دەکات. دوای ڕوداوەکانی شۆڕشی ئەیلول، جەلال بەردەوامی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی دەدات لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی و ساڵی 1967 بە مەبەستی بەرەوپێشچونی تواناکانی لەسەر داخوازی شۆڕش بەشداری خولی ڕاهێنانی ئەفسەران دەکات لە بەغداد.
ڕاگواستن و دورخستنەوە:
لە کۆتای ساڵی 1968 بە پلەی مفەوەزی پلە پێنج دادەمەزرێت لە ناوەڕاستی ساڵی 1969 دەگوازرێتەوە بۆ بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی (دامەزراوە نەتەوەییەکان)ی قەزای خانەقین. بەهۆی ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نیشتیمانیەکانیەوە لە 29-01-1971 لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی (حرکات العسکریە) و بە پێی نوسراوی ژمارە 10709 ی حەرەکات عەسکەری، دوور دەخرێتەوە بۆ دەرەوەی قەزای خانەقین و دەگوازرێتەوە بۆ پۆلیسی بابل دواتریش بۆ شاری
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک.
ڕاگواستن و دوور خستنەوەی هیچ کات نەبوەتە بەربەست لەبەردەم خەبات و تێکۆشانی و دابرانی لە شۆڕش. لە هەمو ئەو شوێنانەدا بەردەوام هەوڵی سەرخستنی شۆرشی داوە، لەسەرەتای تێکچونی شۆڕش لە
11-03-197011-03-1970 جارێکی دی چەکی پێشمەرگایەتی لە شان دەکاتەوە لە شاخەکانی دهۆک و
ئامێدیئامێدی، دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول و ڕاگواستنی پێشمەرگەکان (چالاک) لە شاری دیوانیە گیرسایەوە. پاشان خۆی و خێزانەکەی ڕاگوێزران بەرەو شاری حلە.

جەلال محەمەد ساڵح
پاش ماوەیەک بە نهێنی گەرایەوە شاری سلێمانی و لە ساڵی 1986 پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، درێژەی بە خەباتی دا، لە کاتی ڕاپەرینەکەی ئازاری 1991 ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە ئازادکردنی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
پاش دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلەی نەقیب گەڕایەوە ڕیزەکانی پۆلیسی هەرێم و کرایە بەڕیوەبەری پۆلیسی
سەرچنارسەرچناری شاری سلێمانی. لە ڕیکەوتی
13-10-199613-10-1996 لە شەری ناوخۆدا شەهید کرا. لە پاش خۆی سێ کوڕ بە ناوەکانی چالاک، محەمەد و ئارام دوو کچ بە ناوەکانی چیا و ئیڤان جێدەهێڵێت.
[1]