دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچان و کوڕانی ئاوایی تا درەنگانی شه و لەبەر( چرا ڕەشکە و فانۆس و لۆکس و مانگەشەو) هەڵدەپەڕین، ئەنگوچک و پشتێن و ئارەقەیان تێکەڵ بەیەکدی دەبوو، تنۆکی تەوێڵ وهەنیەوسەرگۆنایان بەرۆکی تەڕ دەکردن و وات هەست دەکرد بەڕووتی خۆیان پۆشیووە، لە دوا ڕۆژی شاییەکە، کە بووک دەهات و زاوا دەستی دەگرت و دوای عەسری ئه و ڕۆژە شاییەکە هەڵدەگیرا و کۆتایی دەهات کوڕوکاڵ بەگاڵتەوە دەیانووت:(دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا) ئەوە بووە بەئیدیۆم و بە کۆتاهاتنی دۆخێک و هاتنەکاییەی دۆخێکی نوێ دەوترێت(دۆڵ دڕا و تەقەی بڕا).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 745 مرة