دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:
لەگەڵ سڵاو
بەڕێزەوە بە عەرزی بەرپرسانی هێژای #ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی# ڕادەگەیەنم، من زیندانیی سوننیی مەزهەب؛ #خوسرەو بەشارەت# کوڕی عەبدوڵلا لەدایکبووی ساڵی 1363 لە شاری #مەهاباد#، سەرەڕای ئەوەیکە لە ساڵی 1383ی هەتاوی، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی دەسبەسەر کرام، ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# دابووم و دواتر بۆ ماوەی 7 مانگ منیان بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگواست.
پاش ئەو 7 مانگە، منیان بۆ زیندانی ئیڤین بەندی 350 ڕاگواست و ماوەی 7 مانگ لەو بەندەدا، بووم و هەر لەو بەندەدا، منیان بۆ لێپرسینەوە بردە لای لێپرس بەیگی ئەویش تۆمەتی موحاربە و افساد فی الارضی دایە پاڵم.
ئەوە لە لاتێکدایە کە هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە هەوڵدانی من دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و تێکهەڵچوون بە هەر جۆرە چەکێکی سارد و گەرم، نەبووە. تەنیا لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بووە من دانم بەو تاوانە داناوە و بەڵگەی سپییان پێ واژۆ کردووم و هەر شتێک کە بتوانێ دژی من بێت و تاوانم بۆ دروست بکەن، دروستیان کرد.
لە ساڵی 90ی هەتاوی، بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزرام و بۆ ماوەی 7 ساڵ بەبێ هیچ جۆرە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیەک، چارەنووسی من لە ناڕوونی دابووە و پاش 7 ساڵ لە دادگای ئینقلابی شاری تاران لقی 28، بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد موقیسە بە گرتنی پارێزەری دیاری کراوە، دادگایی کرام.
لە ماوەی 5 خولەکەدا، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا و افساد فی الارض، مەحکووم بە ئێعدام کرام و دیوانی باڵای وڵات ئەو حوکمەی بۆ لقی 42 ڕەوانە کرد و دۆسییەکەم ڕەت کراویە و پاش ماوەیەک دۆسییەکەم بۆ لقی هاوتەریب واتە لقی 15 بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبوولقاسم سەڵەواتی نێردرا.
بەڵام پێش لە دادگایی دووبارەی دۆسییەکەمیان بۆ لقی 1ی لێپرسی شاری مەهاباد ڕەوانە کرد و پاش لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە، منیان لەو تۆمەتانە، بێتاوان ناساند و بەڵگەکان لە بەردەستدا هەیە کە بەو پێیە لقی 15 حوکمی لە سێدارەدانی بە سەر بەندەدا، سەپاندووە. بەبێ لەبەرچاوگرتنی لێکۆڵینەوەی لێپرس و بێتاوان ناساندنی من بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خوا و افساد فی الارض.
بەداخەوە لە حاڵی حازردا، زیاتر لە 11 ساڵە کە لە زیندان دام و لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی داسەپاوم دام. تەنانەت ئیزنی ئیعادەی دادڕەسییەک کە مافی هەر زیندانییەکە، بە بەندە نەدراوە. جێگای وەبیرهێناوەیە کە لە حاڵی حازردا لە خراپترین بارودۆخی ڕۆحی و ڕەوانی دام. بنەماڵەکەم بە هەمان شێوەی تووشی بارودۆخی مەترسیداری ڕۆحی و ڕەوانی بووهن. داواکارم بەلەبەرچاو گرتنی بێتاوانیی من و مافی ئینسانی و هاووڵاتی و ئەوەیکە من تۆمەتەکانم هیچ پەیوەندییەکان بە ژیان و ڕابردووی منەوە نییە و هەر جۆرە هەوڵێک دەتوانن لە ڕاستای سەلماندنی بێتاوانی من و هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەم ئەنجام بدەن.
زیندانیی سوننیی مەزهەب خوسرەو بەشارەت