یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی هەیە و پەمۆش بۆ پێداویستیەکانی مرۆڤ و پاشماوەکەی دەبێتە لەوەڕی گیانداران، هەرچەندە پەمۆ مرۆڤ زیاتری کەڵک لێ وەردەگرێت بەڵام گاڵیش خراپ نییە، بۆیە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کارێکی نابەدڵ و دوودڵ لە ئەنجامدانی دەوترێت ناوی خوای لێ بێنە(یا گاڵ دێنێ یان پەمۆ) واتە هەر کامێکیان بێت خراپ نییە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,223 مرة