بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری #سلێمانی# ڕۆژنامەنوس (#بەهرۆز جەعفەر#) ئەندامی لقی کەرکووکی #سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان# بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستبەسەر دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدا کە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس بەپێی یاسای ژمارە(35) ڕۆژنامەنوسی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی یاسایە، بۆیە ئێمە لەلیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان داوا دەکەین کە بەپێی یاسای ژمارە (35) ڕۆژنامەنوسی هەرێمی کوردستان مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسی ناوبراو بکرێت و دەست بەجێ ئازاد بکرێت.
لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان
23/9/2020 هەولێر