مەگەر گو بکەنە سەر ڕێی کاروان
لە کوردەواریدا پاشەڕۆی مرۆڤ(گو) لە زۆر بواردا لە ئیدیۆمدا بەمەبەستی جیاجیا بەکارهاتووە، وەکو(گوخۆرە ، ڕدێن بەگووە، گوزل، گو لەودە، گوگەورە، ئەوەی بۆ گوکەر هەڵدەکەوێ بۆ ڕاوکەر هەڵناکەوێ، ناوی نەبوو لەناوناوان، دەچوو گوی دەکردە سەروچاوان-سەروئاوان).
گو کردنە سەر ڕێی کانیاو و کانی و سەروچاوەی ئاوی ئاوایی و گوکردنە سەر ڕێی کاروانیش لەیەکترییەوە نزیکن، کەسێک بێ کەسایەتی و ناووناوداری بێت باهەر گوبکاتە سەروچاوی ئاوی ئاوایی، کەسێک بێ توانا و شەڕکەر نەبێت با هەر گوبکاتە سەر ڕێی کاروان، دەگێڕنەوە لەشەڕی(شێخ بزێنی سەروو و ئاغاکانی کۆیە) هەواڵدەر هەواڵ دەداتە حەمەئاغای گەورەی کۆیە و دەڵێت خەڵکی گوندێکی سەرزێی بچوکیش بووینە پیاوی ئاغاکانی شێخ بزێنی سەروو، حەمەئاغاش بەکاوەخۆ و لەسەرەخۆ بەبێ ڕەنگ تێکچوون دەڵێت ئەوانە بێوەین مەگەر گوبکەنە سەر ڕێی کاروانمان واتە ئەوانە خەڵکی لاچەپ و لاشەڕ و بەدەست وقام و جەربەزە و ئازا و پیاوکوژ و دەست وەشێن نین هەر ئەوەندەیان پێ دەکرێت وڵاغەکانمان بڕەوێننەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 783