شۆخان عەرفی ئەندازیار ڕۆژی دووشەممە ڕیکەوتی #09-11-2020# لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە شەقامی 60 مەتریی شاری #سلێمانی# دۆزرایەوە کە شوێنەواری سێ گوللە بە جەستەیەوە دیارە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، شۆخان ئەندازیارە، کوردە و تەمەنی لە 35 ساڵە. تەرمەکەشی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە. پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و تەرمی ژنەکەش ڕەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە. سەرکەوت ئەحمەد ئاماژە بەوەش دەدات تاوەکو ئێستا نازانین کوژراوە یان خۆی کوشتووە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات دوو ئۆتۆمبێل لە شوێنی ڕووداوەکە بوون، دواتر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ڕۆیشتووە و تەرمی ژنەکەش لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەجێماوە.
شۆخان عارف دوو منداڵی لەدوای خۆی جێهشتووە کە تەمەنیان 10 ساڵ و 12 ساڵە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,071 gånger