دەقی ڕاگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری #سلێمانی#، کۆچی دوایی کرد.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تەواوی خەڵکی کوردستان و هاوخەبات و هاوڕێگاکانمان دەکەین. لە کاتێکیشدا یاد و یادەوەری سەرکردەی خوالێخۆشبو بەرز ڕادەگرین ئەو ڕاستیە بیر هەمو لایەک دەهێنینەوە کە خوالێخۆشبو هەمو تەمەنی خۆی بۆ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان تەرخان کردوە، دوای دروستبونی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش کەسایەتیەکی کاریگەری سیاسیی و پاڵپشتیکاری بەهێزکردنی بەرەی چاکسازی و گۆڕانکاری و چاکەی گشتی بوە.
خوالێخۆشبو قادر حاجی عەلی، جگەلەوەی لە خەباتی چەکداری و لەناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردە و کەسایەتیەکی دیار بوە، لە کۆتایی (2006)یشدا هاوشانی ڕەوانشاد #نەوشیروان مستەفا# لە بەرەی ڕیفۆرمی سیاسیی بوە. هەروەک لە دروستبونی یەکەمین ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەدرێژایی یٔەو ماوەیەی کە کاری لەناو بزوتنەوەکەدا کردوە وەک سەرکردەیەکی دیار بەوپەڕی تواناوە کاری بۆ سەرخستنی پەیامی سیاسیی و بەهێزکردنی بزوتنەوەکە کردوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
10ی 11ی 2020
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,069