پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,255
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان

حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
#ئاکۆ محەمەد#
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی #چۆمان# بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە قسەی پزیشکەکەت ڕاست بێت کە پێیگوتووی دوای شەش مانگی دیکە دەمریت. کە ڕۆژی 18-10-2018 لە فڕۆکەخانەی #هەولێر# پێشوازیم لێکرد، بەداخەوە هێزی زۆر کەمببوو و دەبووایە بە دوو چەرخی لە شوێنێکەوە بچێتە شوێنێکی دیکە، گوتم هەروەک بە تەلەفۆن پێمگوتی، ئەمجارەش پێناچێت ڕاست بێت. بەڵام گوتی نا، ئەمجارە ڕاستە، دەرچوو دەستنیشانکردنی پزیشکە کوردەکەی سوێد ڕاست نەبوو (پێیگوتبوو نەخۆشی دڵت هەیە، بەڵام دەرچوو دڵی باشە و شێرپەنجەی خوێنی هەیە)، پزیشکەکە دوای پێنج ساڵ مرد، من تائێستا ماوم، بەڵام بۆچی لە مردن بترسێم، هیچ ناترسێم، گرنگ ئەوەیە ئێستا کتێبەکەم چاپبووە یان نا، گوتم من ئاگاداری کتێب نیم، دەبێ لە براکەت بپرسین.

راستە دەستنیشانکردنی نۆزدە ساڵ پێشتری نەخۆشییەکەی کاک #حەکیم کاکەوەیس# ڕاستنەبوو، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی بێسنووری بۆ کوردستان و هاتنەوە و ژیانی بەحەزی لە کوردستاندا، زۆر کاریگەری هەبوو لەسەر تەحەممولکردنی نەخۆشییەکی کوشندە بۆ ماوەیەکی درێژ. کاک حەکیم کە لە هەولێربوو لەنێو هاوشارییەکانیدا دەژیا لە دارەتوو، کە ڕژێمی سەددام ڕووخێندرا ماڵەکەی بردە گوندەکەیان (#حەسار#) لە نزیک شاری #کەرکووک#. بۆ ئەو حەسار و #گەرمیان# و کەرکووک چەقی هەموو جیهان بوون.
کاک حەکیم، حەزی لە هەموو سیمبوول و نیشانە کوردییەکان بوو. لە کوردستان زۆرجار جلوبەرگی کوردی لەبەربوو، کە تازە گەڕابووەوە کوردستان، چەند جارێک لە کۆڕی دۆستاندا دەیگێڕایەوە : دوای گەڕانەوەم بۆ کوردستان، لەهەولێر چوومە دادگا بۆ کارێکی فەرمی، لە کۆتایی کارەکەدا دادوەر گوتی حەکیم وەرە مۆری بکە، پێمگوت دەکرێت واژۆی بکەم و پەنجەم بە مەرەکەب نەکەم، گوتی : بۆچی حەکیم چما خیندەواریشت هەیە. دادوەر ئەو قسەیەی پێگوتم هەر لەبەرئەوەی جلوبەرگی کوردیم لەبەربوو.

کاک حەکیم، کە لە نیوەی دووەمی حەفتاکاندا لە بەغدا لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ئەوکات کاریدەکرد، بەهۆی ئەو ساڵانەی خوێندن و ژیانی لە بەغدا زیاتر شارەزای بیرکردنەوەی سیاسەتڤان و دەستەبژێری عێراق ببوو. دوای چەند ساڵێک لەبەر کاری سیاسی، ناچاربوو ڕابکات بۆ شاخ. بەڵام دوای ئەوە لە سووریا و سوێدیش لەو کۆبوونەوانەی کە بە نوێنەرایەتی پارتی سۆسیالیستی کورد (#پاسۆک#) لەگەڵ پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیدا دادەنیشت، هیچ ئایندەیەکی باشی بۆ کوردستان
لە عێراقەکەی ئەوانیشدا نەدەبینی.
کاک حەکیم عەرەبی و ئینگلیزی و سوێدییەکی باشی دەزانین و، بە کوردییەکی زۆر جوانیش دەینووسی. ئەوکاتەی لە هەردوو ڕۆژنامەی میدیا و #ڕووداو#، وتاری بۆ دەناردین، زۆر کەس پێیاندەگوتم وتارەکانی زۆر قوڵن. هەندێ وەرگێڕدراوی سیاسی کاک حەکیمم خوێندوونەتەوە، مژاری زۆر بەهێز و گونجاوی هەڵدەبژاردن. خۆیشی زیاتر حەزی لەوەبوو ڕۆمان و وەرگێڕدراوە ئەدەبییەکانی بخوێنمەوە، بەڵام من لە خوێندنەوەی ڕۆمان دوورم. (تەونی جالجالۆکە) بەڕای زۆر لەوانەی خوێندوویانەتەوە باشترین ڕۆمانە لەسەر ئەنفال نووسرابێت. خۆی زۆر لەگەڵ ئازارەکانی ئەنفالدا ژیابوو وەک گەرمیانییەک. جارێک لە کۆمەڵگەی شۆڕش لە گەرمیان، لەچەند ماڵێکی گەڕاوەکانی ئەنفال لەگەڵم بوو، لەگەڵ گێرانەوەکانی ئەو پیرەژن و پیرەمێردانەی لە بیابانەکانی عێراقەوە بەبێ کوڕ و کچەکانیان گەڕابوونەوە، دانیشتبوو بەبێدەنگی دەگریا و فرمێسک هەردوو ڕوومەتەکەی تەڕ تەڕ کردبوون.

حەکیم کاکەوەیس، هەمیشە بەکردەوە مرۆڤێکی نەتەوەیی بوو. لەبەرئەوەش هەمیشە بەهیوایەکی زۆری سەرکەوتنی نەتەوەکەی و دروستبوونی دەوڵەتێکی دادپەرەوەرانەی کوردستانەوە دەژیا. بیرکردنەوەی خۆی لە دوای تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوولدا، لەنێو بیروباوەڕەکانی پاسۆکدا دۆزیبوونەوە، پاسۆک نەما بەڵام ئەو تاوەکو دوایین نەفەسیش هەر بیروباوەڕی پاسۆکیانەی هەبوو. کاک حەکیم دەوڵەتی کوردستانی بە ماف پێناسە دەکرد نەک خەون.

کاک حەکیم، سەربەرزی و شانازیکردنی بەخەباتکردن بۆ نەتەوەکەی بەهیچ شتێکی دیکە نەدەگۆڕییەوە، لەبەرئەوەش مافی خۆیشی وەرنەدەگرت بۆ ئەوەی ئەو سەربەرزییەی بەزیادەوە بۆ بمێنێتەوە. دوای دەستپێکردنەوەی هێرشی عێراق بۆ سەر شۆڕشی کوردستان لەساڵی 1974دا، چووبووە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول، هەروەها لە هەشتاکانیشدا ببووە پێشمەرگە، کە لە دوای ڕاپەڕین مووچە بۆ پێشمەرگەکانی شاخ بڕایەوە، یەک مووچەی وەرگرت، بەڵام ئەو تاکە مووچەیە دنیای لە کاک حەکیم تەنگکردبوو، دەیگوت وادەزانم پێشمەرگایەتییەکەم بە بەرامبەر کردووە بۆ نەتەوەکەم، بۆیە هیچی دیکە مووچەکەی وەرنەگرت و بەوشێوەیە هەستیدەکرد زۆر ئاسوودەترە، هەرچەندە گوزەرانی هیچ باش نەبوو و زۆر دەستکورتبوو لەڕووی داراییەوە و، خۆی و خێزانەکەی بە خانەنشینی ئەو کارکردنەوە دەژیا کە لە سوێد کردبووی.

کاک حەکیم کۆچیکرد، بەڵام باوەڕەکانی ماون و حەزکردنەکەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەنێو دێر بە دێری نووسینەکانیدا بەنێو خوێنەرانی ئەمڕۆ و دواڕۆژی نەتەوەکەیدا بڵاودەبنەوە.

ئامانجی کاک حەکیم لەنێو گوڵەکانی بەهاری کوردستاندان کە هەموو ساڵێک لە نەورۆزدا سەردەردێننەوە. یادت هەمیشە بەخێر و ڕووحت شادبێت کاک حەکیم.[1]
ئەم بابەتە 2,452 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-11-2018
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-11-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-11-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,452 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.123 KB 18-11-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,255
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!