خوێنی بۆی دەبزوێت
لەسلێمانی و کەرکووک دەوترێت:(خوێن) و لە دهۆک و هەولێر(خین) و لە کۆیە(خوون) و لە خۆشناوەتی(خووین)، خوێن له و ئیدیۆمەدا بەکارهاتووە بۆ هەبوونی پەیوەندی خزمایەتی نزیک و ناوچەیی و ئاوایی و شار و تاد، زۆرجاران وارێکەوتووە کەسێک دەچێتە دڵتەوە و خۆشەویستیەکی سروشتیت بۆ دروست دەکات واهەست دەکەیت کەسێکی نزیکتە وەکو برا و پورزا و کەس و کار و ئامۆزا و خاڵۆزا، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە هۆکاری خزمایەتی و خوێن یارمەتی و هاوکاری یەکێک بکەیت دەوترێت(خوێنی بۆی دەبزوێت-دەجولێت). [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 816 مرة