دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارەی دەکەنەوە بەهۆی ڕوونەدانی پیتاندن لە هێڵکۆکەی منداڵدان-یان به و جۆرەیان دەوترێت(پاش تەگە- واتە تەگەی نەگرتووە بۆیە دووبارەی دەکاتەوە) ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کیژێک یان ژنێک یان مێینەیەک دەوترێت کە زۆر بێ شەرمانە بیەوێت ئارەزوویەک یان حەزێکی خۆی دابین یان جێ بەجێ یان پەیڕه و بکات بە ئیدیۆمەوە پێی دەوترێت دەڵێی بزنی بەتەگەیە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 806 مرة