🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
👫 کەسایەتییەکان
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
📖 داستانی قەیوان ماوەت | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
داستانی قەیوان ماوەت
📖 کورتەباس

شەهاب کەریمشەهاب کەریم
جەنگی عێراق و ئێران کە پتر لە هەشت ساڵی خایاند، هەردوو وڵاتی دژ بە یەکتر لە رووی ئابووری و هێزی سەربازییەوە شکستخواردن و ماندووبوونیان بەخۆوە دەبینی و دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕۆژبەڕۆژ لاوازتر دەبوو، بەداخەوە سەرکردەکانی لەمەڕ شۆڕشەکانی ئێمە وەک پێویست ئەو هەلەیان نەقۆستبووەوە و دوژمنیش هەر دوژمنە، نابێت بڕوا و متمانەی زیاتری پێ بکرێت. هەموو حیزبەکان پەیوەندیی دۆستانە و پەیوەندیی ستراتیژییان لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریادا هەبوو، بەڵام لە کاتی هاوکاری و پێویستیبوون پێیان، دەستبەرداری حیزبەکان دەبوون و پشتیان تێ دەکردن. یەکێتی ئەگەرچی لە ڕابردوودا شەڕی ئێرانی کردبوو، بەڵام لە ساڵی 1986دا پەیمانی ڕێککەوتننامەیان بەست و ئێران بەڵێنی هاوکاری و ناردنی ئازووقە و تەقەمەنی و چارەسەری بریندار و پێویستییەکانی هێزی پێشمەرگە دابین بکات. دوای ئەوەی کە یەکێتی کەوتە شەڕی سەخت و ڕووبەڕووی هێزێکی زەبەلاحی ڕژێمی بەعس بووەوە، ئێران پشتی لە یەکێتی کرد و خاوەنی پەیمان و ڕێککەوتننامە و بڕیار و بەڵێنەکانی خۆی نەبوو. ئەم ڕێککەوتنەی یەکێتی و ئێران، ڕژێمی بەعسی تووڕە کردبوو و ڕژێمی بەعس بە هۆی جەنگی ئێرانەوە لە زۆر شوێندا شکستی سەربازی هێنابوو، دەیویست لە سنووری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگەوە هێرشی سەربازی بکاتە سەر بازگە و بنکەکانی پاسداری ئێران، کە لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ دەکرد و لە سەفرە و زەروون کۆتایی پێ دەهات. دۆڵەڕووت سەربازگەی گەورەی (سارداو)ی لێ بوو کە نزیک شاری سلێمانیسلێمانی بوو، کانی بەردینە و کانی گۆران و گوندی فەیاڵ، دواتر بە کەڵکی قەیواندا و چیای دوو برا کە بە (قوتەی دوو برا) ناو دەبرا و دواتر دێمەوە سەر چیا و گوندەکانی تر کە هێزی پیشمەرگە پتر لە سێ مانگ دووچاری شەڕێکی قورس و ترسناک و سەختی خوێناوی بوو، کە بە خوێنی پتر لە) 100(شەهید بە شکستەوە شەڕەکان کۆتاییان پێ هات. لەو کاتەدا بارەگای هێزی پێشمەرگە لە بەری دۆڵێوە، هەر لە یەکەم گوندی (باڵخێ)وە تاکوو سەرگەڵوو و بەرگەڵوو، بارەگای هێزی پێشمەرگە و سەرکردایەتی و مەڵبەندی دوو و نەخۆشخانە و زیندانی بەرگەڵووی لێ بوو، کارێزەی کۆن بە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شارەدێی کارێزەوە دوور بوو، من وەک فەرماندەی مەفرەزەی کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، بۆ دڵنیابوون لەو کەسانەی لە شارەوە دەهاتن، پرسگەیەکی بچووکمان دانابوو، (لیوا ڕوکن عەبدولکەریم ئەلخەزرەجی) کە سەرۆکفەیلەقی یەک بوو، لەلایەن ڕژێمەوە پێی ڕاگەیەنرابوو کە وەفدێک بنێرێت بۆ لای (مام جەلالمام جەلال) کە حکومەتی عێراقی دەیەوێت لەو سنوورانەوە هێزی سەربازیی خۆی لە دژی ئێران جووڵە پێ بکات بەرەو سەفرە و زەروون کە ئەو کاتە مەرزی نێوان عێراق و ئێران بوو. یەکێتی سوودمەندی گەورەی ئەو مەرزە بوو. من لەگەڵ چوار پێشمەرگەدا لە پرسگەکەدا بووم و وەڵاممان بۆ هات دوو ئۆتۆمبێلی خاکیی سەربازیی جۆری لاندگرۆزەر بە چەند ئەفسەرێکەوە دەیانەوێت سەردانی (مام جەلال) بکەن. ئێمەش سەرووی خۆمان ئاگادار کردەوە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی سەرکردایەتی هاتن بەدوایاندا و سەردانی (مام جەلال)یان کردبوو. داواکاریی وەفدەکە لە سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوە بوو کە ڕژێمی بەعس هیچ پەلامارێکی هێزی پێشمەرگە نادات و ئەو سنوورانەیان بۆ چۆڵ بکەن کە بەدەست هێزی پێشمەرگەوەیە، بەڵام ڕێککەوتنەکە نەکرا و ڕژێمی بەعسیش بڕیاری هێرشکردنە سەر تەواوی سنوورەکانی هێزی پێشمەرگەی دا و لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 1986دا شەڕ لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ کرد. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمی بڕیاری شەڕی ڕاگەیاند و هەندێک لە هێزەکانی خۆی کۆ کردەوە کە بریتی بوون لە تیپی 21ی کەرکوککەرکوک و تیپی 85 و 86 و 87ی قەرەچوخ و دەشتی هەولێرهەولێر و تیپی 13ی سۆرانسۆران و 25ی خاڵخاڵان و 19ی کۆڕەک و 78ی کاروخ، تیپی 51ی گەرمیانگەرمیان و 53ی شێروانە و 55ی قەرەداغ و 93ی کۆیە، تیپی 47ی پیرەمەگروون و 37ی شارباژێڕ و 31ی سلێمانی؛ بەشداریی ئەو شەڕەیان کرد، جگە لە زۆربەی فەرماندەی کەرت و جێگری کەرت و فەرماندەی مەفرەزە و زۆرترین پێشمەرگە. لێرەدا ناوی هەندێک لە سەرتیپەکان بەپێی شەڕەکان و ناوی هەندێک لە بەرپرسی سەربازیی مەڵبەندەکان دەهێنم لە یەکەم شەڕی قەیواندا، کە بریتی بوون لەم سەرتیپ و بەرپرسی مەڵبەندانە: شۆڕش ئیسماعیل، مستەفا چاوڕەش، سامان گەرمیانی، سەڵاح چاوشین، عەوڵا بۆر)شێرە بۆر(، سەرهەنگ ئیسماعیل، مام غه فوور)مام ه غه ف ه(، ڕه هب هری سه یید ئیبراهیم، شێخ جەعفەر، عومەر عەرەب، سەڵاحی حاجی عەلی)سەڵاح چاوزەق(، نەوزادی عەبەی تەقێ، سابیر ڕەسووڵ، ئازادی حەمەی گەمحان، سالارە چاوشین. ئەم هێزانە بە بڕیاری سەرکردایەتی کۆ کرابوونەوە، لە هەر سنوورێکی ئەم تیپانەدا چەند مەفرەزە و کەرتێکیان بەجێ هێشتبوو، کەرتی ئێمە لە گوندی (باڵخ) بوو، شۆڕش ئیسماعیل سەرتیپی ئێمە بوو، شەڕ لە چیاکانی دەوروبەری دۆڵەڕووت و کەڵکی قەیوان دەستی پێ کرد، خەڵکی گوندی قەیوان هەندێکیان چۆڵیان کردبوو، هەندێکیشیان لەوێ مابوون. لە ڕاستیدا خەڵکی تەواوی هەموو گوندەکان ورەیان زۆر لە هێزی پیشمەرگە زیاتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ورەی زیاتریان بە هێزی پێشمەرگە دەدا و خواردەمەنییان ئامادە دەکرد و بریندارەکانیان بە وڵاخ و تراکتۆر دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش کە ئەو دەمە لە بەرگەڵوو بوو، نەخۆشخانەیەکی حیزبی دیموکراتی ئێرانیش لە گوندی گەڕەدێ بوو، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەیان دەکرد و هەندێک لە بریندارەکانیان چارەسەر دەکرد. ڕژێمی بەعس لە دۆڵەڕووت و شارباژێڕ، لە گوندی سیتەکەوە، ڕاجیمە و تانک و زرێپۆش و جگە لە زۆرترین چەکداری کورد و تەواوی هێزی سەربازیی خۆی لەو ناوەدا کۆ کردەوە. وا پێویستی دەکرد هەندێک پێشمەرگەی کەرتی ئێمە بۆ پاراستنی گوندەکانی باڵخ و گاپیڵۆن و ئەو سنوورە بچن، چونکە ڕێگەی سەرەکیی سەرکردایەتیی یەکێتی بوو، بەتایبەت تەواوی مەکتەبی سیاسی و بنکەی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانەی شۆڕش و زیندانی بەرگەڵوو، جگە لەوەی لە شاخی هەلاج و دابانەوە پەی پێ دەبرا، بەڵام ڕێی سەرەکی و هاتوچۆی ئاسایی ئەو ڕێگایە بوو کە لە گوندی کارێزەی کۆنەوە ڕاستەوخۆ تاکوو گوندی یاخسەمەر کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لێ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بارەگای (مام جەلال) لە گوندی یاخسەمەر بوو و نیوەیان لەوێ بمێننەوە. چەند پێشمەرگەیەکیان لەگەڵدا ناردم، بریتی بوون لەم ناوانە: هێرش ناسراو بە (شازین)، غەفووری حاجی ڕەشید، ڕێبواری مام کوێخای کانی سپیکەیی)لەدوای ڕاپەڕین لە شەڕی ناوخۆدا بە دەستی چەکدارانی حیزبە ئیسلامییەکان شەهید کرا(، نوورەدینی برام، ئازاد کەرکووکی، محەمەد قارەمان)چەند مانگێک ببوو بە پێشمەرگە. لەگەڵ گەیشتنمان بۆ شەڕەکە، دوای دوو کاتژمێر تفەنگەکەی فڕێ دابوو و ڕایکردبوو، تاکوو ئێستەش نەمبینیوەتەوە(، کاروانە قەڵەو، شوانەی یوسفی عەبەکە، هێمن؛ چووینە گوندی قەیوان. تیپی 21ی کەرکووک بەسەر چیای دوو برا)قوتەی دوو برا(وە بوون، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ، دوو شەهیدیان دابوو. عەبەڕەق کە جێگری کەرتی دووی تیپی 31ی سلێمانی بوو، بە خۆی و حەوت پێشمەرگەوە بەسەر کەڵکی قەیوانەوە بوو. چونکە ئامادەکاریی باش نەکرابوو، سەرەتا عەبەڕەق بەو هێزە کەمەوە چووبووە سەر شاخ، نەخشە وا داڕێژرابوو شەو ئێمە بچین بەهانایانەوە، بەڵام لەبەر بوردوومانکردنی سەختی ڕاجیمە و گوللە تۆپ و تانک و تەقەی زرێپۆشەوە، مستەفا چاوڕەش پێی ڕاگەیاندم ئەمشەویش نەچینە لای عەبەڕەق، چونکە سەرکەوتنمان بۆ سەر شاخ هەر وا ئاسان نەبوو، بە درێژایی ڕۆژ فڕۆکەی هەلیکۆپتەر و سیخۆ و تەواوی تۆپ و تانکەکانیان بۆ تەنها کاتژمێرێکیش بواری نەدەدا و ناو گوندەکەشی تۆپباران دەکرد کە ژن و منداڵ و خەڵکی بەساڵاچووی تیا مابوو. لە دیوی ئەودیویش هێزێکی سەربازیی زۆر بەپیادە سەر دەکەوتن و هێرشیان دەکرد، سەر ڕێگای شاخ هەر چی درەخت و دەوەن هەبوو گڕیان گرتبوو، بە چوونی ئێمەش، نەک چەند کەسێک بەڵکوو هەموومان شەهید دەکراین، چاوەڕێی ئەوە بووین بۆردوومانکردن کەمتر بێت و ئێمەش بچینە لای عەبەڕەق. بۆ سبەی ڕۆژ بووەوە، جارێکی تر بۆردوومان دەستی پێ کرد، بەڵام زۆر خراپتر، لەناکاو هەشت هەلیکۆپتەر هاتنە سەر گوندەکە و بێ دەستپاراستن لە تەواوی خەڵکی ئاوایی، تەنانەت کانیی ژنانیشی بۆردوومان دەکرد. ئێمەش لەگەڵ هێزەکەی مستەفا چاوڕەش کە بەرپرسی سەربازیی مەڵبەندی دوو بوو، ئەو هێزەی تیپی 21ی کەرکووک کە لەسەر شاخ بوو، چەند پێشمەرگەیەکی لە خوارەوە لەگەڵ ئێمەدا بوون، بۆ خۆپاراستن لە بۆردوومانی کۆپتەرەکان بڵاوەمان لێ کرد و هەریەک بە لایەکدا چووین. من زۆر خەمی شوانەی یوسفی عەبەکەم بوو)ئێستە لە هۆڵەندا دەژی(، زۆر منداڵ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بوێر و چاونەترس بوو، پێکەوە چووینە قەدپاڵی شاخەکە و کۆپتەرەکان بە شێوازێک نزم ببوونەوە کە بۆردوومانیان دەکرد بەئاسانی دەبینران، منیش زۆر بەتوندی ملی شوانەم گرت، بۆ ئەوەی نەجووڵێت و لەناو دەوەنەکەدا نەمانبینێت. ئێمە کڵاشینکۆفمان پێ بوو، تەقەمان بکردایە، هەروەک ئەوە وا بوو بەردی تێ بگریت. دوای بۆردوومانێکی زۆر و برینداربوونی دوو منداڵ و ژنێک لە گوندی قەیوان، کۆتایی هات و هەریەکەمان گەڕاینەوە دەوروپشتی گوندەکە و سەرقاڵی ئەوە بووین چۆن شەو بچین بەهانای عەبەڕەقەوە. یەکێک لە نەخشە و پلانە جوانەکانی عەبەرەق ئەوە بوو ئەو هەموو کۆپتەر و زرێپۆش و تانکەی بۆردوومان و تەقەیان لە سەنگەرەکانی ئەو هێزە بچووکەی عەبەڕەق دەکرد، ئەو هەموو هێرشە سەربازییەش دەکرایە سەریان، سەنگەرەکانیان چۆڵ نەدەکرد، پلانەکەشیان ئەوە بوو لە کاتی بۆردوومانکردندا ئەمان لە ئەشکەوتێکی بچووکدا بە ڕۆژ خۆیان حەشار دەدا و بە شەویش دەهاتنە دەرەوە و ڕووبەڕووی ئەو هێزە زەبەلاحەی ڕژێم دەبوونەوە لە خوارەوە. ئێمە دیمەنی سووتاندنی دەوەن و تۆزی ئەو بۆردوومانەیەمان دەبینی کە بە گڕی ئاگرەوە لەنێو ئەو هێزە کەمەی عەبەڕەقدا دەتەقینەوە. مستەفا چاوڕەش وتی: (عەبەڕەق ڕۆحم بەقوربانت بێت، چەندە قارەمانیت!) ئەو هێزەی لەوێ بووین، هێندە ماندوو ببووین ئارەزووی تەنها خولەکێک خەومان دەکرد. بە پێشمەرگەکانم ڕاگەیاند کەمێک پشوو بدەین و بخەوین، چونکە شەو دەچینە سەر شاخ. هەندێکمان ڕاکشاین و هێشتا چەند خولەکێکی کەم بوو خەومان لێکەوت، گوللەتۆپێک لە نێوانماندا تەقییەوە و لە نێوانیاندا من بریندار بووم. ئازاد کەرکووکی و غەفووری حاجی ڕەشید هەر چۆنێک بێت تاقم و تفەنگەکەیان بۆ هەڵگرتم و بەرەو گوندی باڵخ گەڕاینەوە و ئەو هاوسەنگەرانەی لەگەڵمدا نێردرابوون، بێئاگا بووم لێیان و بەبێ فەرماندە مابوونەوە. کە گەیشتینە گوندی باڵخ، عومەر عەرەب کە فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، شەوانە بە مەفرەزە دەچووە ناو ناحیەی کارێزەوە، دەستی لە سەرباز و چەکدارەکانی ڕژێم دەوەشاند. عومەر عەرەب یەکێک بوو لەو فەرماندانەی شارەزاییەکی تەواوی هەبوو لە جۆری مەفرەزەی تایبەت بۆ سەر نەیاران و دوژمن، لە دوورەوە کە منی بینی، بەپەلە بەرەو ڕوومان هات و باوەشی پێدا کردم و وتی: (ئەوە برینداری؟ ئەی برادەران چۆنن! کەس شەهید نەبووە؟) منیش هێندە خوێنم لێ ڕۆشتبوو، نەمدەتوانی وەڵامی بدەمەوە، بەڵام غەفووری حاجی ڕەشید پێی ڕاگەیاند کە بارودۆخەکە ئێجگار ئاڵۆز و خراپ بووە، تیپی 21ی کەرکووک دوو شەهیدیان داوە و هێزێکی کەمی عەبەڕەق لە پێشەوەی شەڕدان و کەسیش ناتوانێت بچێت بەهانایانەوە. عومەر عەرەب وتی جارێک پشوو بدەن. پێشمەرگەیەکمان لەگەڵدا بوو ناوی ئاکۆ بوو، باوکی دەرزیی لە خەڵک دەدا، ئەویش هەندێک شارەزایی لە دەرزیلێداندا هەبوو، پێیان دەوت دکتۆر ئاکۆ. لە سەردەمی شاخ و بێ دکتۆری و بێ مامۆستایی و تەنانەت مەلای موسڵمانیش، بە قەسابیان دەوت دکتۆر و هەر کەسێکیش سێ دەقی قورئانی لەبەر بووایە، پێیان دەوت مەلا، یاسین و تەڵقینی لە کاتی پێویستدا دەخوێند. ئیتر بەو هۆیەوە ئاکۆ ببووە دکتۆر. مووکێشێکی گەورەی پێ بوو، پێشمەرگە لەو سەردەمەدا وا بوو، ئاوێنەیەکی بچووک و مووکێشێک بۆ ڕیش چاککردن، چونکە زۆر درەنگ خۆیان دەشت و ڕیشیان دەتاشی، ئەوەش ببووە هۆکاری ڕیش هێشتنەوەی زۆرینەیان و فڵچەیەکی ددان شتن، بە کیفی مەخزەنی کڵاشیکۆفی نێو قەدیانەوە بوو، جاربەجار ڕیشی خۆی پێ چاک دەکرد، دەیکرد بە شوێنی برینەکەمدا و هێندە خەریکی دەبوو، ئازاری جەستەم وای لێ کردبووم پەی بە مردنی خۆم بەرم، بەڵام ئەو هەر کۆڵی نەدەدا و زیاتر مووکێشەکەی دەکرد بەناو جەستە و شوێنی برینەکەمدا، تاکوو ئەوەی پارچە ئاسنێکی بچووکی گوللەتۆپێکی دەرهێنا و ئیتر ڕۆح جارێکی تر گەڕایەوە بە جەستەمدا و بێ ئەوەی شەرم لە کەس بکەم، خەوم لێکەوت. پاش ماوەیەکی کەم کاتێک بەخەبەر هاتمەوە، وام دەزانی خەوم لێکەوتووە، بەڵام هاوڕێکانم پێیان وتم لە کاتی دەرهێنانی ئەو پارچە ئاسنە لەهۆش خۆم چووم. یەکەم سەرکەوتنی ڕژیمی بەعس لە شەڕ و نەخشە داڕێژراوەکانیدا، لە دۆڵەڕووتەوە دەستی پێ کرد و کەڵکی قەیوانی کۆنترۆڵ کرد و تیپی 21ی کەرکووک پاشەکشەی بە هێزەکەی کرد و ئەوەندەی من ئاگادار بم پێش برینداربوونم، ئەو هێزانەی کەرت و تیپەکانی یەکێتی خاوەنی هیزێکی لەبننەهاتوو بوون، بەڵام ئاستەمە خۆڕاگرتن بەرامبەر هێزێک سەد جار لە هێزی خۆت مەزنتر. عەبە ڕەق لەو شەڕە جوامێرانەی کە کردبووی، دوو پێشمەرگەی بریندار و تیپی 21ی کەرکوک دوو شەهیدیان دابوو، هێزی پێشمەرگەش لەو سنوورەدا شکستی هێنابوو و ڕژێمی بەعس بەردەوام لە هێرشکردندا بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی سنووری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگە. [1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە، شەهاب کەریم
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
📖 کورتەباس
1.👁️شەڕی سێ مانگەی قەیوان-ماوەت 1986
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 25 2021 8:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 25 2021 10:33PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jan 27 2021 8:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 69 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
مامۆستا نوری حاجی ئەمین ناسراو بە نوری وەشتی ساڵی 1932 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی دیارو ناوداری کوردستانە و جێدەستی خۆی لە هونەرو ئەدەبی کوردیدا بەجێ هێشتووەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەی نیشتمان.
نوری وەشتی وەک نوسەرو وەرگێرو هەندێک جاریش وەک دەرهێنەر خزمەتی کاری هونەری شانۆیی کردووە وبایەخێکی زۆری بە هونەرو شانۆو چیرۆک و شیعر و پەخشان داوە و رۆڵی دیاری لە جەندین تەمسیلی و شانۆدا بینیوە، لەوانە :
کێچ ساڵی 1970 نوسینی نوری وەشتی، پاشان لە چەندین تەمسیلی و شا
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)