دەڵێی گوێزی بۆ دەژمێری
گوێز بە دانە و ژمارە دەفرۆشرێت نەوەک بە کیلۆ بۆیە هەر کەسەی(100) دانە بۆ(1000) دانەی دەوێت ئەویش بەژماردن دەبێت، هەر فرۆشیارەی بەگوێرەی داواکاری کڕیارەکە گوێزی بۆ دەژمێرێت، ئەوەی گوێ لە گوێز ژماردن بگرێت هەر ماوەیەک توانای گوێگرتنی هەیە چونکە گوێز بەرهەمێکی زۆر دەدات بە هەزارانە بۆیە مرۆڤ وەڕس دەبێت لە گوێگرتنی، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک دەوترێت کە گوێ لە قسەی نەگرێت و لەبەلاش قسەی بۆ بکەیت بەتەوس و گاڵتەوە دەوترێت دەڵێی گوێزی بۆ دەژمێری خۆ گوێ ناگرێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 584 مرة