Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,407
Immagini 105,690
Libri 19,153
File correlati 96,393
Video 1,307
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
مۆزەخانە تایبەتەکانی کوردستان
Gruppo: luoghi archeologici | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مۆزەخانە تایبەتەکانی کوردستان

مۆزەخانە تایبەتەکانی کوردستان
دامەزراندنی مۆزەخانە یەکێکە لە ناوەندە هەرە پێویستەکانی هەر کۆمەڵگایەک، چونکە ئەو دەزگایە ئەرکی هەڵگرتن و پاراستنی بەشێک لە مێژوو، وە ڕابردووی خەڵک و کۆمەڵگا لەئەستۆ دەگرێت، کە دەبێتە شوناس و ناسنامەی ئەو گەلە لەناو گەلانی دیکە و جیهانی دەرەوە، بەپێی ئەو کەرەستانەی، کە لە مۆزەخانەکان دەبینن، لەگەڵ ڕابردوویان ئاشنا دەبن.
وشەی مۆزەخانە، یان مۆزە لە وشەی یۆنانی mousein هاتووە، کە گردێکی شوێنەوارییە لە ئاتن، کە لەوێ پەرەستگەیەکی تایبەت بۆ نۆ خواوەندی هونەر و پیشە، کە ناویان (میۆز) بووە، دروست کراوە. میۆزەکان کچانی ژوپیتەر بوون، کە خواوەندی زانست و ئەدەبیات و هونەر و مۆسیقا بوون.
مانای خودی وشەی میۆز بە واتای خودایەکی بچووک دێت، کە ئەرکەکەی ئیلهام بەخشین بە شاعیر و هونەرمەندەکانە. هەر لەوێوە ئەم وشەیە لەگەڵ زمانەکانی دیکە تێکەڵ بووە و کەوتووەتە سەر زمانەکان.
سەرچاوەکان پێیان وایە، کە پەرەستگەکان و کەنیسەکان یەکەم مۆزەخانە بوون، کە لە جیهان دروست کراون، هۆکارەکەشی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کەلوپەل و پارچەی بەنرخی تایبەت دەگەڕێتەوە، کە بە مەبەستی ئایینی و مێژوویی کۆ کراونەتەوە.
مێژووی دامەزراندنی یەکەم مۆزەخانە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی سێیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، کە لە لایەن پاشای ڕۆمانی، (بەتلەمیوسی یەکەم 284- 246) لە شاری ئەسکەندەرییە دامەزراوە.
پاشان لەناو خەڵکی دەوڵەمەند و زەنگین و خوێندەوار، کۆکردنەوەی ئەنتیکە و کەلوپەلە ناوازەکان دەبێتە باو و نەریتێک و هەوڵ دەدەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانەی، کە لە ڕووی مێژووییەوە تەمەنیان هەیە و بۆ کەسانی تایبەت، یان شوێنی تایبەت دەگەڕێنەوە، بۆیە لەدوای ئەوە، وشە و کاری مۆزە لەنێو خەڵک جێی خۆی دەکاتەوە. لە ساڵی 1683 یەکەم مۆزەخانەی تایبەت کرایەوە، کە دەرگاکانی خۆی بە ڕووی خەڵک کردەوە، مۆزەخانەی ئەشمولین لە ئەکسفۆردی بەریتانیا بوو.
لە بەناوبانگترین مۆزەکانی جیهان، دەتوانین ئاماژە بە مۆزەخانەکانی لۆڤەر لە شاری پاریسی فەرەنسا بکەین، کە لە ساڵی 1793 دامەزراوە و ئێستا یەکێک لە گرنگترین مۆزەخانەکانی جیهانە، کە ساڵانە زۆرترین کەس سەردانی دەکەن.
مۆزەخانە لە #کوردستان#
هەرچەندە کوردستان بە لانکەی شارستانییەت دادەنرێت و چەندین شوێنی شوێنەواریی گرنگی هەن، کە لە لیستی گرنگترین و کۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان تۆمار کراون، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو هۆکار و پێویستییەی، کە بۆ هەبوون و دروستکردنی مۆزەخانە هەیە، بەداخەوە هێشتا لە چەندین شوێن، کە مێژوویەکی تایبەت و دیاریکراویان هەیە، نەبوونی مۆزەخانە و شوێنێک بۆ پاراستن و پیشاندانی شوێنەوار و کەلەپووری ناوچەکە، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان و ساڵانە داوا دەکرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
لە هەرێمی کوردستان، بێجگە لە مۆزەخانە حکوومییەکان، کە لە قاڵبی مۆزەخانی شارستانی و نیشتمانی کۆ دەکرێنەوە، چەندین مۆزەخانەی تایبەت لە لایەن خەڵکی ئاسایی، یان کەرتی تایبەت دامەزراون، کە شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لەناو خەڵک هەیە و زۆر سەردانیان دەکەن.
مۆزەخانە تایبەتەکان، کە زیاتر لەناو ماڵان دروست دەکرێن و ڕووبەرەکەیان زۆر فراوان نییە، لە کۆکراوەی چەندین جۆر پارچەی کەلەپووری و شوێنەواری پێکهاتوون.
هەندێ جار تەنیا پارچەکان نین، کە بۆ دروستکردنەوەی مۆزەخانە لە شوێنێک کۆ دەبنەوە، بەڵکو چەندین حاڵەت هەبووە، کە شوێنی مێژوویی، کە شوێنی ڕوودانی ڕووداوێکی مێژووییە، دەبێتە بنکەیەک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێ کەس، یان کۆمەڵێ بابەت.
لێرە دەمانەوێت لە زنجیرە بابەتێک باسی ئەو مۆزەخانە تایبەتانە بکەین، کە لە کوردستان هەن و لە بواری مێژوویی و شوێنەواری و کەلەپووریدا کار دەکەن.
شاری #زاخۆ# یەکێکە لەو شارانەی کوردستان، کە مێژوو و ڕابردوویەکی چەندین هەزار ساڵەی هەیە، بەڵام هێشتا خاوەن مۆزەخانەی شوێنەواری و دامەزراوەی تایبەتی حکوومی هاوشێوەی مۆزەخانە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەم بۆشاییەش، هاوڵاتییەک، کە خۆی بە خەمخۆر و ئارەزوومەندی شوێنەوار و مێژووی گەلەکەی دەزانێت، مۆزەخانەیەکی تایبەتی داناوە و دەرگای بە ڕووی خەڵکدا کردووەتەوە.
مۆزەخانەی کۆچەر زاخۆ
ئەم مۆزەخانەیە هەروەک لە ناوەکەشی دیارە، دەکەوێتە شاری زاخۆ لە پارێزگای #دهۆک# و لە خانوویەک بە ڕووبەری 300 مەتر دروست کراوە، کە هەم شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەنەکەیەتی، هەم بەشێکی خانووەکە وەک مۆزەخانە بەکار دێت.
کاتێک لە دەرگای حەوشەی ماڵەکە دەچیتە ژوورەوە، دوو دەرگات دێتە پێش، دەرگای دەستی چەپ بەرەو مۆزەخانەکە دەڕوات، لەگەڵ چوونە ژوورەوە، ژمارەیەکی یەجگار زۆر لە کەلوپەلی کەلەپووری و مێژوویی دێتە بەر چاو، کە لە نیگای یەکەمدا مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەکات. دوای چەند دەقەیەک لە سەیرکردنی پارچەکان، ئەوسا تێدەگەی، کە ئەمە بۆ خۆی ئەنتیکەخانەیەکە و پڕە لە پارچەی کۆن، کە هەر یەکێکیان هی سەردەم و کاتێکی تایبەتە و چاو لە بینینیان تێر نابێت.
کەلوپەلی ناو مۆزەخانەکە، کە بریتییە لە پارچەی کەلەپووری و کۆمەڵێ پارچەی شوێنەواری، بۆ سەردەمانی کۆن دەگەڕێنەوە، کە بە گوتەی محەمەد حوسێن ئەحمەد، کۆنترین پارچەی مۆزەخانەکەیان بریتییە لە بۆکسێک، کە کۆمەڵێ دراوی کۆن و مێژوویی تیا دانراوە، کە بۆ سەردەمە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە و پێ دەچێت کۆنترینیان هی دوو هەزار ساڵ پێشتر بێت.
محەمەد حوسێن ئەحمەد کە بە (موحەمەد کۆچەر) ناسراوە، باس لە بیرۆکەی چۆنیەتیی دروستکردنی ئەم مۆزەخانەیە دەکات و دەڵێ: “کاتێک لە ساڵی 1991 ئاوارەی تورکیا بووین، هەستی ئەوەم لا دروست بوو، کە ئێمەی کورد پێویستە کار بۆ زیاتر ناساندنی مێژووی خۆمان بە خەڵکی ناوخۆ و دەرەوەدا بکەین، بۆیە لەدوای گەڕانەوەمان لە تورکیا، بیرۆکەی دامەزراندنی مۆزەخانەیەکم بۆ هات و بەرە بەرە دەستم کرد بە کۆکرنەوەی پارچەی کۆن و تۆکمە، کە زیاتریش پارچەی کەلەپووری بوون و هەر لە سووچێکی ماڵەکەی خۆم نماییشم دەکردن، هەتا پارچەکان بەرە بەرە زیاتر بوون و وای لێ هات بەشێکی زۆر لە ماڵەکەم تەرخان کرد بۆ ئەم کارە و پارچەکان بە ڕیز و دەستەبەندیی تایبەت ڕێکخست و دواتر وەک مۆزەخانەیەکی بچووک، بەڵام پڕ نرخ و گرنگی لێ هات”.
محەمەد کۆچەر سەبارەت بە ڕێژەی بەشداربوان و سەردانکردنی خەڵک بۆ ئەم مۆزەخانەیە دەڵێت: هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، خەڵک زۆر بە باشی پێشوازییان کرد و سەردانیان دەکرد، ئێستاش لەدوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لەسەر دامەزراندنی مۆزەخانەکە، جێی خۆی لەناو خەڵک کردووەتەوە و لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا، وەک خەڵکی سڤیل، قوتابی، مامۆستا، بەرپرس و میدیاکاران سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن”.
خاوەنی مۆزەخانەکە زیاتر گوتی: “خەونی ئەوەم هەیە، کە پەرە بە کارەکەم بدەم و بە وەرگرتنی پارچە زەوییەک، بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک، دەست بکەین بە دروستکردنی مۆزەخانەیەکی کەلەپووری، وە بە شێوازێکی جوانتر و ڕێکخراوتر ئەو پارچە شوێنەواری و کەلەپوورییانەی کە هەمانە و پیشانی هاووڵاتییان بدەین و زیاتریشیان بکەین”.
پارچەکانی ناو ئەم مۆزەخانەیە، کە لەبەر نەبوونی شوێن و فەزای پێویست، زۆر لەناو یەک داندراون، پێکهاتوون لە کۆمەڵێ گۆزە و گڵینەی کۆن، کە زیاتر بە مەبەستی هەڵگرتنی ئاو بەکار هاتوون، هەروەها بە ڕێژەیەکی زۆر ئامێری کانزیی دروستکراو لە مس و ئاسن دەبینرێن، وەک هاوەن و مقەس و کەوچک و مەنجەڵ و کەلوپەلی چێشتلێنان و ئاگردان و تەور و داس و شمشێر و مەتاڵ.
هەر لەناو ئەو کەلوپەلانە، کۆمەڵێ بابەتی جوانکاریی ئافرەتان، وەک متوموروو و ملوانکە و بازن دەبینرێن، کە بە گوتەی خاوەن مۆزەخانەکە، مێژوویان جیاوازە و لە شوێنی جیاوازیش کۆکراونەتەوە.
یەکێک لە بەشە تایبەتەکانی ئەم مۆزەخانەیە ئەو بەشەیە، کە کۆمەڵێ چەکی جۆراوجۆری مێژوویی و کۆنی تیا دانراوە، کە هەندێکیان بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکان دەگەڕێنەوە و بە چەکی ڕۆمانی بەناوبانگن. یەکێک لەو چەکانەی کە لەوێ دانراوە، دەمانچەیەکی سەرەتاییە، کە بە بارووت کار دەکات و هێشتا ساغە و کاری پێدەکرێت.
محەمەد کۆچەر نەک تەنیا بیر لە کۆکردنەوەی زیاتری پارچەی شوێنەواری و کەلەپووری دەکاتەوە، بەڵکوو بیرۆکەی ئەوەشی هەیە، کە لە داهاتوودا کەسێکی پسپۆری مێژوویی ببێتە بەڕێوەبەری ئەم ئەنتیکەخانەیە، بۆیە بە گوتەی خۆی، کچە گەورەکەی لە بەشی مێژووی زانکۆی دهۆک دەخوێنێنێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت کاری پاراستن و بەڕێوەبردنی ئەنتیکەخانەکە درێژە پێ بدات.
هەرچەندە ئەم مۆزەخانەیە لە ڕووی ڕووبەرەوە بچووکە، بەڵام تاقە مۆزەخانەی شاری زاخۆیە و بێجگە لەم ئەنتیکەخانەیە، هیچ مۆزەخانەیەکی دیکە لەم شارە نییە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی، کە شاری زاخۆ یەکێکە لە شارە هەرە کۆنەکانی هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە مێژووی شاری زاخۆ، میر جەلادەت بەدرخان لەسەر ئەو بڕوایەیە، کە مێژووی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی گوتییەکان.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,605
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری باسنیوز - 10-02-2021
Articoli collegati: 4
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Zakho
Luogo: Casa
No specified T3 57: No specified T4 1442
Provincia: United Kingdom
Provincia: Sud Kurdistan
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕاوێژ فەرهاد ) su 12-02-2021
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( هاوڕێ باخەوان ) su 14-02-2021
Questa voce recentemente aggiornato da ( هاوڕێ باخەوان ) in: 14-02-2021
URL
Questo oggetto è stato visto volte 1,605
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.1161 KB 12-02-2021 ڕاوێژ فەرهادڕ.ف.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,407
Immagini 105,690
Libri 19,153
File correlati 96,393
Video 1,307
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.485 secondo (s)!