جۆری وشە: ناو
تاڤگە: جێگایەکی بەرزە کە ئاوێکی زۆری بەخوڕی لێ بێتە خوارەوە. [1]
نموونە لە هۆنراوەدا:
دیدە نیگەهبانی یار، تیپی سوروشکم هەزار
ناڵەیی دڵ نەی سەوار، ئاهە عەلەمداری من
گریە بە خوڕ دێتە خوار، هەروەکوو عەینی بەهار
خۆش بووەتە ئابشار مەدمەعی سەرشاری من
نالی
ئاوڕێژ؛ ئاوڕێژگە؛ ئاوڕێژنگە؛ ئاولێژگە؛ ئاولێژنگە؛ ئاوشار؛ ئاوەڕێژ؛ ئاوهەڵدێر؛ ئاویپڕژ؛ ئووتاڤ؛ ئێور؛ بافڵ؛ بەرکەتی؛ پافل؛ پڕژ؛ پۆتە؛ پلووسک؛ تافتافینە؛ تافکە؛ تافگە؛ تاف؛ تافە؛ تافیته؛ تاڤ؛ تاڤگه؛ چیک؛ خوڕاو؛ خوڕگە؛ ڕێژاڤ؛ ڕێژاو؛ ڕێژگاو؛ ڕێژگە؛ ڕێژنگە؛ ڕێلاڤ؛ سواڤ؛ سۆرْک؛ سووپێل؛ سوول؛ سوولاڤ؛ سوولاو؛ سوولاوک؛ سوولی؛ سوویل؛ سوویلاڤ؛ سەروەشێن؛ سیتاڤک؛ شڵاڵ؛ شۆڕاوە؛ شۆش؛ شەلال؛ شیپ؛ شیپە؛ شیرۆ؛ فوڕهە؛ فوورەک (بچووک)؛ فوورهە (بچووک)؛ قەڵبەزە؛ قەلپەز؛ قەڵپەزە؛ قەڵفەز؛ قەلوەزە؛ قەڵوەزە؛ کەڵبەز؛ کەڵوەز؛ لووس؛ لووساو؛ لووساوک؛ وەزەن.
فارسی: آب شار [2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 379 keer bekeken