ئەو پیاوە لە بواری خێرخوازیدا شوێن پەنجەی دیارە و وەسێتی کردبوو لە دوای مردنی خانوەکەی خۆی بکرێ بە نەخۆشخانە. لە دوای ئەوەی لە 24-08-1975 کۆچی دوایی کردووە، خانووەکەی دەکرێتە نەخۆشحانە و لەو کاتەوە ئەو نەخۆشخانەیە لەخزمەتی هاووڵاتییانی شاری #سلێمانی# دایە. بێ لەوەش مزگەوتێکێشی لەسەر ئەرکی خۆی درووستکردووە و هەر بەناوی خۆیەوە ناو نراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/392201/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلی ناجی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2021/392201/0003.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم کارانەی ئەم پیاوە خێرخوازە بووەتە هۆی ئەوەی ناوەکەی بەنەمری بمێنێتەوە، سەرباری ئەوەی کە ئەو مزگەوت و نەخۆشخانەیە بەناوی ئەوەوەن، گەڕەکەکەش هەر بەناوی (عەلی ناجی) یەوە ناسراوە.
(عەلی ئاغا ناجی حاجی ساڵح حاجی عەبدوڵڵا #کەرکووک#لی زادە) ناوی تەواوی ئەم کەسایەتییە خێرخوازەیە و لە #24-08-1975# لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێ بەخاک سپێردراوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 24,329 car hatiye dîtin