- ناوی تەواوی (عواد حمد البندر السعدون) لە ساڵی 1944 لە شاری بەسرە لە دایکبووە و شیعە مەزهەب بوو.
- ئەندامی حزبی بەعس بوو.
- کۆلێژی یاسا تەواوی کردووە، بەڵام زیاتر لە کاری ئیداری دەوڵەت کاری کردووە و بەرپرسیارێتی باڵای پێدراوە وەک بریکاری دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
- لە 1983 کراوە بە سەرۆکی دادگای شۆڕش کە زیاتر دادگایەکی سیاسی بووە نەک جەزائی تا ساڵی 1990.
- بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چەندین کەسی دەرکردووە لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق.
- دانپێدانی بە زۆرەملێ لە دەستگیراو و زیندانییەکان وەردەگیرا ئەگەر کار گەیشتبایە تەعدای شەرفیش لەسەر خێزان(وەک لە دادگاییکردنی ئەلبەندەر باسکراوە).
- عەواد ئەلبەندەر وەک دادوەر تەواوی دەسەڵاتی پێدرابوو بۆ سزادانی ئەو کەسانە کە دژی دەوڵەت و حزبی بەعس بوون.
- دوای ساڵی 2003 و ڕووخاندنی حزبی بەعس، یەکێک بوو لە داواکراوەکانی حزبی بەعس کە تۆمبەتبار بوو بە کوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوانی عێراقی.
- لە دادوەر و سەرۆکی دادگاوە، بووە بە تۆمەتبار و لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیکرا.
- لە 2005-10-19 بە تۆمەتی کوشتنی زیاتر لە 180 کەس لە کەیسی دوجێل(هەوڵی تیرۆکردنی سەدام حسێن)، لە لایەن دادگای تاوانەکانی تایبەت بە بەرپرسانی بەعسەوە دادگاییکرا.
- دوای چەندین دانیشتنی دادگا، لە 2006-11-5 بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆی دەرکرا.
لە 2007-01-15 لە بەغدا سەرۆکی دادگای شۆڕش لەسێدارەدرا.[1]