کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,421
ۋېنۍ 105,714
کتېبۍ PDF 19,160
فایلی پەیوەڼیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان 13-03-2021
کوردیپێدیا و ھامکاریش، ھەردەم یارڎیدەرۍ با پەی وانیارا زانکۊکا و وەنەی باڵای پەی بەدەسئاۋرڎەی سەرچەمەی پەنەۋازیای!
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی...

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی...
ئەمڕۆ شەممە 13 / 3 / 2021 کۆمیتەی سەرکردایەتيی (یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور #مەخموور#ی سکرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی YNDK لە شاری #هەولێر#، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کارو خەباتی YNDK کرا:
باشووری کوردستان : ئێمە لە YNDK وای دەبینینەوە کەوا ناوەندی سیاسیی کوردستان پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بەزووترین کات ناوەندی سیاسی و ناوماڵی کوردستان ڕێک و یەکبخرێتەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسیی کوردستان) کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بگرێتەخۆ بەگرنگ دەزانین، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی کەوا هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، بە تایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا، کەوا ئێستا داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە کوردستانيان گەمارۆداوە، بێگومان ئەم پیلان و هەڕەشانەی لەسەر گەلی کوردستان و ئەزموونەکەی بەڕێوەدەچێت، پیلانێکی ناوچەیی بەرنامە بۆ دارێژراوی گەورەیە دژ بە گەلی کوردستان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدرێت، بێگومان یەکڕیزی و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکن بۆ هەڵوەشاندنەوەو پوچەڵکردنەوەی ئەم پیلانانە و هەوڵە نەزۆکەکانی دوژمنان و ناحەزانمان.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی کوردستان : YNDK ئەنجامدانی چاکسازییەکی گشتگیر لە تەواوی بوارەکانی بەڕێوەبردنی کوردستان بەپێویست دەزانێت و، داواکارە حکومەتی کوردستان تەواوی دەزگاو دامەزراوەکانی کوردستان بەشێوەیەکی سەردەمییانە سیستماتیک بکات و، ببێتە حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە شوێنەواری دوو ئیدارەیی نەهێلدرێت و حکومەت لەسەر هەموو ئاستەکاندا یەکبخرێتەوە، هەموو لایەکمان چاوەڕوانین کەوا حکومەتی کوردستان هەنگاوی باش بنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاترو نەهێشتنی گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و حزب حزبێنە و نایەکسانی، هەروەها پێویستە حکومەتی کوردستانە ئاوڕی زیاتر لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان و خانەوادەی شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت بداتەوە و مووچەکانیان لەکاتی خۆيدا بۆ خەرج بکات و کاربکات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان، هەورەها پێویستە کار بۆ گەڕاندنەوەی #کەرکووک# و مەخموور و هەموو ئه و شوێنانە بکات کە بەپیلانێکی نەگریس کەوتنە بندەستی سوپای داگیرکەری عێراق.
سەبارەت بە مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ حزب و هێزە سیاسییەکانی کوردستان : پێویستە حکومەتی کوردستان بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ بۆردێکی تایبەت دروست بکرێت کە ببێتە خاڵی پەیوەندی نێوان حکومەت و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
باکووری کوردستان : ئێمە لە YNDK پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی باکوور ڕادەگەیەنین و، ئیدانەی تەواوی ئەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەین کەوا دەیکاتە سەر پەرلەمانتارانی کورد و شارەوانییەکان و چالاکوانة مەدەنییەکان، ئەو دەستدرێژییانەی تورکیا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن کەوا تورکیا دژی هەرجۆرە خەباتێکی مەدەنی و پەرلەمانی و سیاسییە لە باکووری کوردستاندا، سیاسەتی دوژمنانەی تورکیا بەرامبەر گەلی کوردستان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا تورکیا دژی هەر داواو دەسکەوتێکی گەلی کوردستانە جا لە هەر بەشێکی کوردستان بێت، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین دژی ئەو دەستدرێژییانەی تورکیا بیدەنگ نەمێنن، سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم خەباتی نەتەوەکەمان لە باکوور پێشڤەچوونی بەرچاویش وەدیهاتوون، خۆشحاڵین بەپێشڤەچوونەکانی خەباتی نەتەوەکەمان لەو بەشەی وڵات و, هيوادارين ببێتە فاکتەری سەرەکی پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاتر و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان : YNDK هەوڵەکانی لەیەکدی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی وڵات بەرز دەنرخێنێت و, بە گرنگی دەبینێت کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی هێزو تواناکانیان و، بەرەیەکی سیاسی بەرفراوان کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بگرێتەخۆ لە نێوان خۆیاندا پێکبهێنن، بۆئەوەی ئامادە بن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک کە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا دێنە پێشەوەو ڕوودەدەن، لەهەمان کاتدا سڵاوو ڕێز دەنێرین بۆ زیندانييانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران و خەبات و بەرخودانیان بەرز دەنرخێنین و، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کەوا هەوڵبدەن گیانی چالاکوانان لە زیندانەکانی ئێران لە مردن ڕزگار بکەن و، پاڵەپەستۆ بخەنە سەر ڕژێمی ئێران کەوا چیتر گەنج و چالاکوانانی کورد لە سێدارە نەدات.
ڕۆژئاوای کوردستان : YNDK جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت و، پێشڤەچوون و سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنێت و، بە گرنگی دەزانێت تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی وڵات یەکڕیزو یەکدەنگ بن و بەیەکەوە کاربکەن و خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بەدوور بگرن و، لەجیاتی حزبایەتی کوردایەتی بکەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەهەر گرژی و ناکۆکییەک بپارێزن، لەهەمان کاتدا تەواوی هێرش و پەلامارو دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کەوا لە بەرامبەر تورکیادا هەڵوێست وەربگرن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان : YNDK جەختدەکاتەوە سەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی مەزن و, بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا بەئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانێت و، وەک هەنگاوێک بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن لێیدەڕوانێت.
ساڵیادی دامەزراندنی YNDK : نەورۆزی ئەمساڵ YNDK پێدەنێتە 26 بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، YNDK وەکو ڕێکخستنێکی نەتەوەیی و جەماوەری لە گۆڕەپانی سیاسی و کلتوری کوردستان لە نەورۆزی 1995 لەدایکبوو و ڕاگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ کۆکردنەوەو پەروەردەکردن و ئاراستەکردنی هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران بۆ کارو خەبات، YNDK لەماوەیەکی کورتی تەمەنی کارو خەباتیدا توانی بەدیاربکەوێ و بەهۆی کاری بەردەوامی لەسەر خزمەتکردن و کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکان دروست بکات، ئەمساڵیش کەوا یادی (26)ەمین ساڵەی لەدایکبوونی خۆی دەکاتەوە، بڕیاربوو بە کۆمەڵێ چالاکی و مەراسیمی جۆراوجۆر یادەکە بکاتەوە، بەڵام وەک هەموو لایەک ئاگادارن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) لەجیهاندا، بەداخەوە کەوا کوردستانیشی گرتۆتەوە، ئەوا بۆ دووەم ساڵ دەچێت ئەم پەتا کوشندەیە بەرۆکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتووە، وایکردووە حکومەتی کوردستان کۆمەڵێ ڕێکارو ڕێنمایی هەبێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی کوردستان و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە لە YNDK پشتیوانی تەواو لە هەنگاوو ڕێنماییەکانی حکومەتی کوردستان دەکەین، هەربۆیە بڕیارماندا بە وەستاندنی تەواوی چالاکی و مەراسمیی ساڵیادی دامەزراندنی YNDK و، لێرەوە داوا هەموو لایەک دەکەین ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێ لەم یادەدا لەگەڵمان بن دەکرێ لە ڕێی ناردنی پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بەسەرمانبکەنەوە.
عێراق : YNDK پێیوایە هیچ گۆڕانکارییەگی پۆزەتیف لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ کوردستان ڕووینەداوە، دژایەتیکردنی خواستەکانی گەلی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە، ئەم ڕەوشەی کەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەکات بەرەنجامی عەقلیەتی تاکڕەوی و دکتاتۆرییەتە کە حکومەتی تائیفی و مەزهەبی لە ساڵانی ڕابردوو و لە ئێستادا هۆکاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و ڕەوشە نەخوازراوە بوون، بە باوەڕی ئێمەو بەپێی ئەزموونی کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو ڕاستییەی کەوا متمانە بە دەسەڵاتەکانی عێراق نەکەین، بێگومان دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتی هەلەی حکومەتەکانی پێشووی عێراق دووبارە بکەنەوە، ڕوانینی دەسەڵاتی ئێستای عێراق هەمان ڕوانینی دەسەڵاتەکانی پێشووە، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتی دەسەڵاتداری عێراقی چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، ڕوانینی زۆربەیان هەمان ڕوانینی حکومەتەکانی ڕابردووە بۆ چارەسەری پرسی کورد ! زۆربەی دەسەڵاتدارانی عێراق لۆژیکی خۆبەزلزانین و سەربازی دەخەنە پێش لۆژیکی دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن، ئەم ڕوانين و پەراوێزخستنانەیان بۆ کورد پەیامێکن بۆ هەموو لایەک کەوا تائێستاش گەلی کوردستان هەڕەشەی لەسەرە و پێویستی بە پاراستن هەیە بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە ناکۆکی و دووبەرەکی بخەینە لاوەو بە یەکڕیزی و یەکدەنگی ڕووبەڕووی ئەم هەڕەشانە ببینەوە.
ڕەوشی ناوچەکە : YNDK پێیوایە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕەوشێکی پڕ ناسک و هەستیارو ئاڵۆزدایەو ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ دێنە پێشەوەو، ئەو ئەگەرو پێشهاتانە کاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر ڕەوشی ئێستای کوردستان و بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی ناوچەکە، بەداخەوە ئێمەی گەلی کوردستان بەهۆی ململانێی سیاسیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەرنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیمان نیە بۆ چۆنیەتی مامەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا، بۆیە پێویستە ئێمەش وەکو گەلی کوردستان سوود لەو دەرفەتە وەربگرین و کارنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی دابڕێژین، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کارو خەباتی خۆیان خورت بکەن و بەرەو ڕزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان کاتدا وای دەبینین کەوا دەکرێ لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەی کەوا دێنە پێشەوە سوود وەربگرین بۆ کارکردن بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەنجامی ڕیفراندۆم و کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
هەروەها لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروخەباتی YNDK لەماوەی ڕابردوودا کراو، کارنامەیەکیش بۆ کارو خەباتی داهاتووی YNDK دانرا، ئەمەو کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارنامەی خۆی هێنا.

کۆميتەی سەرکردايەتيی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
13 / 3 / 2021 هەولێر - باشووری کوردستان
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,268 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 13-03-2021 (3 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 13-03-2021 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 14-03-2021 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,268 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,421
ۋېنۍ 105,714
کتېبۍ PDF 19,160
فایلی پەیوەڼیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کتېبخانە
مەولە
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.391 چرکە(چرکۍ)!