نووسینی: #ئیبراهیم جەلال#
ئه و کتێبە لە سێ بەشی پێکهاتووە و نووسەر باس لە سێ قۆناغی جیاوازی ژیانی خۆی دەکات.
قۆناغی یەکەم تەرخانکراوە بۆ سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی و خۆشەویستی بۆ کوردایەتی و ئەوینی دڵداری.
لەقۆناغی دووەمیشدا نووسەر باس لە وەرچەرخانی خەباتی سیاسی و کوردایەتی و خەباتی چەکداری و بەرەنگاربوونە و ژیانی مەنفا و هەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ دەکات.
قۆناغی سێهەمیش باس لە دوورکەوتنەوە لە شاخ و شۆڕش و گرتنەبەری ڕێگەی ئاوارەیی و دەربەدەری و هەندەران و گیرسانەوەی لە ئەڵمانیا دەکات.
لە کۆتایی کتێبەکەشدا نووسەر کۆمەڵێک بەڵگە و وێنەی خستۆتەڕوو.
باخان ئەحمەد هەڵەچنی کتێبەکەی کردووە و هەرێم عوسمانیش کاری دیزاینی بۆ کردووە و بە تیراژی دوو هەزاردانە لە لایەن دەزگای کۆشکی سەرا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.